کار (ڕێزمان)
From Wikipedia, the free encyclopedia
کار، کردار، کردە، کاروشە (بە ئینگلیزی: verb) بریتییە لە وشەیەک کە بەڕێوەچوونی کار یان بارودۆخێک لە ڕابردوو، ئێستا یان داھاتوودا نیشان دەدات.[1]
بە واتایەکی تر، کار ئەو بەشە لە ڕستەیە کە ڕوودانی کار یان بارودۆخێک، لە کاتێکی دیاریکراودا نیشان دەدات. (وەک: خوێندم، بردبووم، دەمبرد، لێدرابام)[2]
ھەر کارێک لە زمانی کوردیدا ھەڵگری پێنج چەمکە:
- کات (ڕابردوو، ئێستا، داھاتوو)
- کەس (یەکەم کەس، دووھەم کەس و سێھەم کەسی تاک و کۆ)
- دۆخ (دۆخی ھەواڵی، دۆخی ھاوڕایی، دۆخی مەرجی، دۆخی دەستووری، دۆخی ڕاڤەیی)
- کرانی کار یان ڕوودانی دۆخێک
- نواند (نموود) لە ھەر کاروشەیەکدا بەشێکی نەگۆڕ و چەقبەستوو ھەیە کە واتای بنەڕەتی کار دەگەیێنێ، ئەم بەشە ڕەگ یان بنەکارە. ھەر کاروشەیێ دوو جۆر ڕەگی ھەیە:
- ڕەگی ڕابردوو
- ڕەگی ئێستا