![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/d/d1/GPB_circling_earth.jpg/640px-GPB_circling_earth.jpg&w=640&q=50)
کاتجێ
From Wikipedia, the free encyclopedia
لە فیزیکدا، کاتجێ یان کات-جێ[1] مۆدێلێکی بیرکارییانەیە کە تیایدا جێ کە سێ-ڕەھەندییە لەگەڵ کات کە یەک-ڕەھەندییە تێکەڵ دەکرێت و یەک پەیوەستار پێکدێنێت.
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/d/d1/GPB_circling_earth.jpg/640px-GPB_circling_earth.jpg)
کاتجێی ئاسایی ئێمە لە بۆشایی یوکلیدیدا تەماشا ئەکرێت، کە تیایدا بۆشایی خۆی بە سێ ڕەهەندی دا ئەنرێ، وە کاتیش ئەکرێتە ڕەهەندی چوارەم. بە یەکخستنی بۆشایی و کات لە یەک چەنلۆدا کە ناسراوە بە بۆشایی مینکۆسکی فیزیاناسان توانیویانە زۆر بیردۆزی فیزیایی سادە بکەنەوە، هەروەها توانیویانە شێوازی بەڕێوەچوونی گەردوون ڕوون بکەنەوە لە ئاستی گەورەتر لە کاکێشان و لە ئاستی بچوکتریش لە ئەتۆم.