ڤاین خزمەتگوزارییەکی تۆڕی ڤیدیۆیی ئینتەرنێتە کە بەکارھێنەرانی دەتوانن کلیپێکی ڤیدیۆیەکی شەش چرکەیی ھاوبەشی پێبکەن لەناوی. لە حوزەیرانی ٢٠١٢ دامەزراوە، وە لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ تویتەر کڕیویەتی.
پلاتفۆرمەکە تیایدا دەتوانرا ڤیدیۆی لەناو بڵاو بکرێتەوە و ھاوبەشی پێ بکرێت بۆ تۆڕەکانی تری وەک فەیسبووک.
تۆڕەکە لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٥، گەیشتە ٢٠٠ ملیۆن بەکارھێنەری چالاک.[1] لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦، تویتەر ڕایگەیاند کەوا بەرزکردنەوە ناچالاک دەکات لەسەری، بەڵام داگرتن و سەیرکردنی ڤیدیۆکان بەردەوامی دەبێت.[2][3]
لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧، تویتەر خزمەتگووزاری ئەرشیڤکردنی ڤیدیۆکانی چالاک کرد، کە ڕێگەی دەدا ڤیدیۆ کۆن و ئەرشیڤکراوەکانی پێشوو سەیربکرێنەوە، و لە ٢٠١٩ ئەم خزمەتگوزارییە لەکار کەوت.[4]
سەرچاوەکان
بەستەرە دەرەکییەکان
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.