ژوورێک بۆ خۆت
From Wikipedia, the free encyclopedia
ژوورێک بۆ خۆت (بە ئینگلیزی: A Room of One's Own) یەکێکە لە بەناوبانگترین کتێبەکانی نووسەری ئینگلیزی ڤێرجینیا وولف (١٨٨٢–١٩٤١) کە لە ئەیلوولی ١٩٢٩ لە تەمەنی ٤٧ ساڵی ڤێرجینیادا بڵاو کرایەوە.[1] کتێبەکە جگە لەوەی بە شێوازێکی تایبەت نووسراوە، تایبەتمەندییەکانی پەخشانی مۆدێرنیسمی تێکەڵی وتارنووسین کردووە و شێوازێکی نوێی دروست کردووە. سەرەڕای ئەمانە، ژوورێک بۆ خۆت، بە یەکێک لە باشترین سەرچاوەکانی ڕەخنەی ئەدەبی فێمینیزم و تیۆریی فێمینیزم دادەنرێت.
زانیاریی خێرا نووسەر, وڵات ...
پەڕگە:ARoomOfOnesOwn.jpg | |
نووسەر | ڤێرجینیا وولف |
---|---|
وڵات | ئینگلتەرا |
بابەت | فێمینیزم، ژن، وێژە |
بڵاوکەرەوە | , Harcourt Brace & Co., ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە | ئەیلوولی ١٩٢٩ |
لاپەڕەکان | ١٧٢ |
OCLC | ٤٧٠٣١٤٠٥٧ |
دایخە