ڕەعد کوردی
قورئانخوێنێکی کورد / From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕەعد محەممەد عەبدولرەحمان ساڵح ناسراو بە ڕەعد کوردی (لەدایکبووی ١٦ی نیسانی ١٩٩١ لە کەرکووک، عێراق[1]) قورئانخوێن و حافزقورئانێکی کوردە. ڕەعد لە تەمەنی پازدە ساڵیدا بووەتە پێشنوێزی مزگەوتی ئیمامی شافعی لە کەرکووک. لە ئێستادا، ناوبەناو (بەتایبەت لە مانگی ڕەمەزان) بانگھێشتی ئیمارات دەکرێت بۆ پێشنوێژی لە مزگەوتەکانی ئەحمەد حەبا لە دوبەی و شێخ زاید لە ئەبوزەبی کردووە. لە ھەمان کاتیشدا بەردەوامە لە پێشنوێژی لە مزگەوتەکانی ئیمامی شافعی و بەھەشت لە سلێمانی.[2][3]
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. |
ڕەعد محەممەد کوردی | |
---|---|
لەدایکبوون | (١٩٩١-٠٤-١٦) ١٦ی نیسانی ١٩٩١ (تەمەن ٣٣ ساڵ) |
نەتەوە | کورد |
پیشە | قورئانخوێن و پێشنوێژی مزگەوت |
ئایین | ئیسلام |
وێبگە | https://raadkurdi.net/ |
ڕەعد ناوبانگی لە جیھانی ئیسلامی ھەیە،[1] ئەمەش بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکانی لە یوتیووب، کە بەشێک لەو ڤیدیۆیانە ملیۆنان جار بینراون.
لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، فیلمێکی بەڵگەنامەیی بەناوی چیرۆکی ژیانی ڕەعد محەممەد ئەلکوردی لە کەناڵی فەرمیی خۆی لە یووتیووب بڵاوکرایەوە کە باس لە ژیانی ڕەعد دەکات چۆن بووە بە قورئانخوێن. فیلمەکە لەلایەن ڕەوا جەمال کاری دەرھێنانی بۆ کراوە.[ژێدەر پێویستە]