From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕێککەوتننامەی ئەنگلۆ-ڕووسی لە ١٩٠٧ (بە ئینگلیزی: Anglo-Russian Convention of 1907، بە ڕووسی: Англо-Русская Конвенция 1907 г.) یان ڕێککەوتننامەی نێوان شانشینی یەکگرتوو و ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی لەبارەی فارس، ئەفغانستان و تبت (بە ئینگلیزی: Convention between the United Kingdom and Russia relating to Persia, Afghanistan, and Tibet، بە ڕووسی: Конвенция между Соединенным Королевством и Россией относительно Персии, Афганистана, и Тибета)،[1] لە ٣١ی ئابی ١٩٠٧ لە سەنت پیتەرزبورگ واژوو کرا. ڕێککەوتننامەکە کۆتایی بە ڕکابەریی دێرینە لە ئاسیای ناوەندی ھێنا و توانای ئەوەی بەو دوو وڵاتە دا تاوەکوو وەپێش ئەڵمانییەکان بکەونەوە کە دەیانھەویست بەرلین ھەتا بەغدای بە ھێڵێکی نوێی شەمەندەفەر پێکببەستنەوە و ئەوە دەبوو ھۆی یەکگرتنی ئیمپراتۆریەتیی ئەڵمانی و عوسمانی.
ڕێکەوتی ئیمزاکردن | ٣١ی ئاب [شێوەی کۆن ١٨ی ئاب] ١٠٩٧ |
---|---|
Location | سەنت پیتەرزبورگ، ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی |
Signatories |
|
ئەو ڕێککەوتننامەیە بە ناکۆکییەکانی سەبارەت بە وڵاتی فارس (ئێران) کۆتایی ھێنا. بەریتانیای مەزن بەڵێنی دا تاوەکوو لە باکووری فارس دوور بکەوێتەوە و ڕووسیاش باشووری فارسی وەکوو بەشێک لە ھەرێمی ژێردەستی بەریتانیا بە فەرمی ناساند. ڕووسیا ھەروەھا بەڵێنی دا کە لە تبت و ئەفغانستان دوور بمێنێتەوە. بەھۆیەوە، لەندەن وامەکان و ھەندێک لە پاڵپشتییە سیاسییەکانی درێژە پێدایەوە.[2][3] ڕێککەوتننامەکە پەیوەندیی نێوان بەریتانیا و ڕووسیای کە کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکانی فارس،[4][5] میرنشینی ئەفغانستان، تبتی دیار دەکرد، ھەتا ئاستێکی زۆر بەھێز کرد. بەپێی ڕێککەوتننامەی ئەنگلۆ-ڕووسی، ھەرێمەکانی ژێر دەسەڵاتی شانشینی یەکگرتوو و ڕووسیای لە فارس دیار کرا، جەخت کرایەوە کە نابێت ھیچ وڵاتێک دەست لە کاروباری ناوخۆییی تبت وەردات و دەسەڵاتی بەریتانیا لە ئەفغانستان بە فەرمی ناسێندرا.[6][7] ئەو ڕێککەوتنە بووە ھۆی دامەزراندنی ڕێککەوتنی سێلایەنە.[7]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.