![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/3/3c/Europe_in_a_suitcase_-_UK.jpg/640px-Europe_in_a_suitcase_-_UK.jpg&w=640&q=50)
ڕێکخراوەی ناحکوومی
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕێکخراوەی ناحکوومی (بە ئینگلیزی: Non-governmental Organization و بە کورتی: NGO) ڕێکخراوێکە کە بە شێوەیەکی گشتی لە چوارچێوەیەکدا خۆی دەسەلمێنێ کە سەربەخۆ بێت لە حکوومەت.[1] بەڵام ڕۆڵێکی زۆر گرنگی ھەیە لە پەیوەندیی کۆمەڵگە و حکوومەتدا. لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕێکخراوە ناحکومییەکان متمانەیەکی بێ ھاوتایان ھەیە لەلایەن خەڵکانەوە، کە دەکرێت بکرێنە ئامرازێکی بەکەڵک بۆ گرینگیدان بە کاروباری کۆمەڵگاو لایەنە حکوومەتی پەیوەندیدار.[2] ھەرچۆنێک بێت، ڕێکخراوە ناحکومییەکان دەتوانن ئەو کۆمەڵەیە بن کە وەکو پاڵپشتێک بن بۆ ڕێلخراوی تر وەک (کۆڕی ئابووری جیھانی).[3][4]ڕێکخراوە ناحکومییەکان جیادەکرێنەوە لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوە لۆبییەکان. زۆرینەی ڕێکخراوە ناحکوومییەکان، سوودنەخواز و سەربەخۆن لە دامودەزگاکانی حکوومەت بەڵام یارمەتی دارایی لەلایەن حکوومەت وەردەگرن. ئەو ڕێکخراوانە بە شێوەیەکی ئاسایی دامەزراوەیەکی سوودنەویستن و زۆربەی چالاکییەکانیان لە بواری مرۆڤدۆستی یان زانستە کۆمەڵایەتییەکاندا دەرخسێنن ھەروەھا خزمەتگووزاری تر بە کۆمەڵەگە لەخۆ دەگرن وەکو یانەکان وھاوشێوەکانی و خزمەتگوزاری پێشکەش بە ئەندامەکانیان و خەڵکانی تر دەگەیەنن. زاراوەی NGO بە واتای خۆی بەکارنەھێنرێت، و ھەندێ جار بە ھاوواتا لەگەڵ واتای ڕێکخراوی کۆمەڵگەی شارستانی (CSO) بەکاردەھێنرێت، کە ئەمیش ھەر دامەزراوەیەکی ڕێکخراو کە لەلایەن ھاووڵاتیانەوە دابمەزرێت.[5] لە ھەندێک وڵاتدا، ڕێکخراوە ناحکومییەکان بە ڕێکخراوی قازانج نەویست ناسراوە، ھەندێک جار پارتە ڕامیارییەکان و سەندیکاکانی بازرگانیش بە ڕێکخراوە ناحکومییەکان ھەژمار دەکرێن.[6] ڕێکخراوە ناحکومییەکان پۆلین دەکەین بەپێ ی (١) جۆری چالاکییەکان ڕێکخراوە ناحکومییەکان ئەنجامی دەدەن، وەک چالاکییەکانی لەبواری مافی مرۆڤ، پاراستنی بەکاربەری کاڵا، ژینگەپارێزی، تەندروستی، یان گەشەسەندن؛ و (٢) ئاستی جێبەجێ کردن و چالاکی ڕێکخراوەکە ئەنجام دەدات: لە چوارچێوەی ناوخۆیی بێت و ناوچەیی بێت و نەتەوەیی بێت، یان نێودەوڵەتی بێت.[7] ڕووسیا لە ساڵی ٢٠٠٨دا نزیکەی ٢٢٧٬٠٠٠ ھەزار ڕێکخراوی ناحکومی ھەبوو.[8] و ھندستان لە ساڵی ٢٠٠٩ مەزەندە دەکرێت نزیکەی ٢ ملیۆن ڕێکخراوی ناحکومی ھەبێت،[9][10] ئەمریکا بەراورد بەم دوو وڵاتە نزیکەی ١٫٥ ملیۆن ڕێکخراوی ناحکومی ھەیە.[11]
![]() | ئەم وتار یان بەشە لە پڕۆسەی فراوانکردن یان داڕشتنەوەیەکی سەرەکیدایە. ھەروەھا تۆیش دەتوانیت یارمەتیی بنیاتنانی بدەیت. ئەگەر ئەم وتار یان بەشە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک دەستکاری نەکرا، ئەوا تکایە ئەم داڕێژە لابە. ئەگەر تۆ ئەو دەستکاریکەرەی کە ئەم داڕێژەیەت زیاد کردووە و ھێشتاش بەچالاکی دەستکاریی دەکەیت، ئەوا تکایە دڵنیا ببەوە کە لەکاتی دەستکاریکردنە چالاکەکەدا، ئەم داڕێژە بە {{لە بەکارھێنان دایە}} دەگۆڕیت. بۆ چۆنییەتیی بەکارھێنانی پارامەترەکانی داڕێژە، کرتە لە بەستەرەکە بکە.
ئەم وتار دوایین جار لەلایەن Hamid Hassani (لێدوان | بەشدارییەکان) دەستکاری کراوە ٠ چرکە لەمەوبەر. (کاتگرەوەکە نوێ بکەوە) |
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/3/3c/Europe_in_a_suitcase_-_UK.jpg/640px-Europe_in_a_suitcase_-_UK.jpg)