![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/ckb/thumb/4/4f/Black-Mass-Movie-Poster.jpg/640px-Black-Mass-Movie-Poster.jpg&w=640&q=50)
ڕێوڕەسمی ڕەش (فیلم)
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕێوڕەسمی ڕەش یان بلاک ماس (بە ئینگلیزی: Black Mass) فیلمێکی ئەمەریکی تاوانکاری ساڵی ٢٠١٥ەیە، لە دەرهێنانی سکۆت کووپەر و لە نووسینی ماڕک مالوک و جێژ بەتەروۆرس، چیڕۆکی فیلمەکە وەرگیراوە لە کتێبی (Black Mass: The True Story of an Unholy Alliance Between the FBI and the Irish Mob) کە نووسەران (دیک لێر و جێرار ئۆ نیڵ) لە ساڵی ٢٠٠١ نووسیبوویان، فیلمەکە لە نواندنی چەندان ئەکتەری بەتوانای وەک جۆنی دێپ،جۆوێل ئێجێرتن،بێنێدیکت کەمبەرباچ،داکۆتا جۆنسن ،کۆرێی ستۆڵ و کێڤن بەیکنە.
زانیاریی خێرا نووسین, سەرچاوەی چیڕۆک ...
Black Mass ڕێورەسمی ڕەش | |
![]() | |
نووسین | مارک مالوک جێز بەتەروۆرس |
---|---|
سەرچاوەی چیڕۆک | (ڕێوڕەسمی ڕەش) نووسەر: دیک لیر - جیڕارد ئۆنیل |
کاست | جۆنی دێپ بێنێدیکت کەمبەرباچ جۆوێل ئێجەرتن داکۆتا جۆنسن جێسی پلێمەنس جونۆ تێمپڵ کێڤن بەیکن کۆرێی ستۆڵ |
مۆسیقا | جەنکی ئێکس ئێڵ |
دەستکاری | دەیڤد ڕۆزنبلوم |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | وارنەر برەدرز |
ڕێکەوتی دەرچوون | ١٨ی سێپتێمبەر ٢٠١٥ویلایەتە یەکگرتووەکان ١ی ئۆکۆتۆبەر ٢٠١٥کوردستان |
ماوەی فیلم | ١٢٢خولەک |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ٥٣ ملیۆن دۆلار |
دایخە
چیڕۆکی فیلمەکە ڕاستییە و باسی ژیانی تاوانکاریی چەتەی ئەمەریکیی وایتی بەلگەر دەکات، و لە ١٩ی مایۆی ٢٠١٤ دەست کرا بە کاری وێنەگرتنی و لە ڕێکەوتی ١٨ی سێپتێمبەری ٢٠١٥ لەلایەن کۆمپانیای وارنەر برەدەرزەوە خرایە سینەماکان و لە ١ی ئۆکۆتبەریش کەوتە سینەماکانی کوردستان و عێراق.