From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕێنێ کاتلین زێلوگر[1][2] (لە دایکبووی ٢٥ی نیسانی ١٩٦٥) ئەو لەماوەی کارکردنیدا، چەند خەڵاتێکی بردووەتەوە، لە نێویاندا دوو جار خەڵاتی ئۆسکار، ھەروەھا چوار جار خەڵاتی گۆڵدن گلۆب. لە ساڵی ٢٠٠٧، ناوی وەک یەکێک لە گرانترین خانمە ئەکتەرانی جیھان ھات.[3]
ڕێنێ زێلوگر | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Renée Zellweger | |
لەدایکبوون | Katy، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | ٢٥ی نیسانی ١٩٦٩
ناوی کاتی لەدایکبوون | Renée Kathleen Zellweiger |
ھاوسەر | کێنی چێسنی |
هاوژین (بێ هاوسەرگیری) | جیم کاری، Doyle Bramhall II، Ant Anstead، جاک وایت، بڕادلی کووپەر |
زمانی زگماکی | زمانی ئینگلیزی |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئینگلیزی |
زمانی نووسین | زمانی ئینگلیزی |
پیشە | ئەکتەری فیلم، ئەکتەر، ئەکتەری دۆبلێر، بەرهەمهێنەر |
پەروەردە | زانکۆی تێکساس لە ئۆستن، Katy High School |
شوێنی کار | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٩٢ |
بەشداربووە لە | Ice Bucket Challenge |
پاڵێوراوە بۆ | خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت، European Film Award – People's Choice Award for Best European Film، خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر |
Documentation files at | SAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts |
ڕێنێ لە تێکساس لە دایک بووە، بەشی ئەدەبیاتی ئینگلیزی لە زانکۆی تەکساس لە ئۆستن تەواو کردووە. لە سەرەتادا نیازی ئەوەی ھەبوو ببێتە ڕۆژنامەنووس، بەڵام دواتر پەلکێشی ناو بواری نواندن بوو. ئەو لە ساڵی ١٩٩٣، بۆیەکەمینجار لە فیلمی (Dazed and Confused) بە ڕۆڵێکی کورت دەرکەوت. لە ساڵی ١٩٩٤، بۆیەکەمینجار بەڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی (Texas Chainsaw Massacre: The Next Generation) بەشداری کرد. لە ساڵی ٢٠٠٠، بەھۆی بەشداریکردنی لە فیلمی پەرستیار بێتی، یەکەمین خەڵاتی گۆڵدن گلۆبی بەدەست ھێنا.
ڕێنێ لە ساڵی ٢٠٠٠، لە فیلمی چیای سارد بەشداری کرد، بەھۆی فیلمەکەوە خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەکتەری پاڵپشتی بەدەستھێنا. لە ساڵی ٢٠١٩، لە فیلمی ژیاننامەیی جودی دەرکەوت، بەھۆی ئەم فیلمەشەوە دووەم خەڵاتی ئۆسکاری بەدەستھێنا، بەڵام ئەمجارەیان لە پۆلینی باشترین خانمەکتەر. لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٠٥، ناوی ڕێنێ لە مەرمەڕەی بەناوبانگی ھۆلیوود لە شێوەی ئەستێرە نووسرا.[4][5]
ڕێنێ لە ساڵانی ١٩٩٩ و ٢٠٠٠ مارەبڕی جیم کاری بوو.[6] لە ساڵی ٢٠٠٣، لە پەیوەندییەکی کورت بوو لەگەڵ گۆرانیبێژی ئەمریکی جاک وایت.[7] لە ئایاری ٢٠٠٤، ڕێنێ ھاوسەرگیری لەگەڵ کینی چیزنی ئەنجامدا. دوای چوار مانگ ھاوسەرگیرییەکەیان ڕەت کردەوە.[8] لە ماوەی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١١، پەیوەندی خۆشەویستی ھەبوو لەگەڵ برادلی کووپەر.[9][10][11] لە ماوەی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٩، لە پەیوەندی دابووە لەگەڵ مۆسیقار دۆیل براھماڵی دووەم.[12][13][14]
لە ساڵی ٢٠١٥، ڕێنێ لە کەمپەینێک بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ڤایرۆسی ئایدز بەشداری کرد.[15]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.