From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕێنێ دێکارت (بە فەڕەنسی: René Descartes؛ ٣١ی ئازاری ١٥٩٦ – ١١ی شوباتی ١٦٥٠)[1][2][3]:٥٨ فەیلەسووف، زانستیار و ماتماتیکزانێکی فەڕەنسی بوو. زۆربەی ژینی کاریی لە کۆماری ھۆڵەنددا بەسەر بردووە.[4] نازناوی «باوکی فەلسەفەی نوێی» پێدرا و زۆرینەی گەشەی فەلسەفەی ڕۆژاوایی کە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆشدا دەیبینین، درێژەی نووسراوەکان و بیرەوەرییەکانی ئەوە. بە تایبەت کتێبی «تێڕامانەکان لە فەلسەفەی یەکەم» ئێستاکەش وەک بەشی سەرەکیی خوێندن لە زانکۆکانی فەلسەفە بەکار دێت. کاریگەریی دێکارت لەسەر ماتماتیک بە ڕوونی دیارە؛ سیستەمی پۆتانەکانی دێکارت ڕێگە دەدات شێوە ھەندەسییەکان لەسەر ھاوکێشە جەبرییەکان بەیان بکرێن. دێکارت وەک باوکی ئەندازەی شیکارانە ناسراوە. ھەروا دێکارت بە یەکێک لە ئەندامانی شۆڕشی زانستیی دەزانن.
لە زۆربەی بابەتەکاندا، ڕوانگەی دێکارت جیاواز بوو لە پێشینیانی خۆی. لە «ئارەزووی ڕۆح» لە نووسراوەیەکی نوێی پێشوو، ئەوەی ئەمڕۆ بە ناوی ھەست و سۆز دەیناسین، ئەوندە بەرز ڕوانیویەتی کە خۆی لە سەربابەتی دا دەڵی: «وەک ئەوەی پێش ئەمە کەسی دیکە ھیچی لەسەر نەوتووە». زۆرێک لە بەشەکانی فەلسەفەی دێکارت کەڵکی لە سیستەمی فەلسەفی ئەرەستوو وەرگرتووە و بە شێوەیەک، زیندوو کردنەوەی ستۆیسیزمی سەدەی ١٦ی زایینی و فەیلەسووفانی وەک سەنت ئاگۆستین بووە. لە فەلسەفەی سروشتییدا لەگەل خوێندنگاکانی ئەو سەردەم لەسەر دوو خاڵی گەورە جیاوازی ھەبوو: یەکەم دژ بە شیکردنەوەی ماتێریاڵ بوو بە مادە و شێوە، دووھەم: دژی ھەرجۆرە داخوازییەکی کۆتایی بوو؛ چ ئیلاھی چ سروشتی. لە ئایینناسیدا لەسەر تاکبوونی دەسەڵاتداری خودا بۆ کردەوەی خولقاندن سوور بوو.
دێکارت دەورێکی زۆری بوو لە باوکردنی فەلسەفەی عەقڵانییەت لە سەدەی ١٧دا. دواتر باروخ سپینۆزا و گۆتفرید لایبنیتس پشتیوانییان لێکرد؛ و بە توندی لەلایەن پشتیوانانی فەلسەفەی ئەزموون ڕەخنەیان لێگیرا. ئەم سێ کەسایییەتییە ھەروا کە لە فەلسەفەدا خاوەن ڕوانگە بوون لە ماتماتیکدا پێش دەڕۆشتن و دێکارت لەگەڵ لایبنیتس ھاوکاری یەکیان دەکرد لە ماتماتیکدا. دێکارت وەک داھێنەری سیستەمی پۆتانەکانی دێکارت، ئەندازەی شیکارانە داھێنا و ڕێگەی کردەوە لە نێوان ئەندازە و جەبردا.
وتە زۆر بەناوبانگەکەی دێکارت ئەمە بوو: «من بیر دەکەمەوە، کەواتە ھەم» (بە فەڕەنسی: Je pense, donc je suis، بە ئینگلیزی: I think, therefore I am; or I amthinking, therefore I exist).[5]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.