ڕیاڵ ڤالەدۆلید
From Wikipedia, the free encyclopedia
یانەی تۆپی پێی ڕیاڵ ڤالەدۆلید S.A.D، یان بە سادەیی ڕیاڵ ڤالەدۆلید (گۆکردن بە ئیسپانی: [reˈal βaʎaðoˈlið]) یان بەلەد وەلید، یانەیەکی پیشەگەری تۆپی پێی ئیسپانییە بارەگاکەی کەوتوەتە شاری ڤالەدۆلید نازناوی یانەکە بریتییە لە (Pucela) و ھەروەھا نازناوی شارەکەشە، یانەکە لە ٢٠ ی حوزەیرانی ١٩٢٨ دامەزراوە و لە ئێستادا لە خولی پلە یەکی ئیسپانی لا لیگا یاری دەکات،[1] یاریگای ڕیاڵ ڤالەدۆلید ناوی خۆسێ زۆرێلا یە و جێگای ٢٧٬٨٤٦ ھەزار ھاندەر دەبێتەوە.[2]
پێویستە ئەم وتارە نوێبکرێتەوە. |
لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ بەڕێوەبەرایەتی یانەکە ڕای گەیاند کە یاریزانی پێشووی تۆپی پێی نێودەوڵەتی بەڕازیلی ڕۆناڵدۆ نازاریۆ بووەتە خاوەنی ڕێژەی ٥١٪ یانەکە پاش کڕینەوەی پشەکاکانی یانەکە،[3] دواتر و لە نیسانی ٢٠٢٠ ڕۆناڵدۆ بووە خاوەنی ڕێژەی ٨٢٪ یانەکەو لە ئێستا خاوەن و سەرۆکی ڕیاڵ ڤالدۆلیدە.