![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/c/ce/Robert_Fico%252C_Nov_2023.jpg/640px-Robert_Fico%252C_Nov_2023.jpg&w=640&q=50)
ڕۆبەرت فیکۆ
سیاسەتوانی سلۆڤاکیا / From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕۆبەرت فیکۆ (لەدایکبووی ١٥ی ئەیلوولی ١٩٦٤) سیاسەتمەدارێکی سلۆڤاکیایە، لە ٤ی نیسانی ٢٠١٢ تا ئێستا سەرۆکوەزیرانی سلۆڤاکیایە. پێشتر لە ٤ی تەممووزی ٢٠٠٦ تا ٨ی تەممووزی ٢٠١٠ سەرۆکی حکوومەت بووە. ھەروەھا ڕۆبەرت لە ساڵی ١٩٩٩ ەوە سەرۆکی پارتی ڕەوتی سۆسیال دیموکراسییە. بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٩٢ بۆ پەرلەمان ھەڵبژێردرا، لەکاتێکدا لەناو چێکۆسلۆڤاکیا بوو، ساڵی دواتر وەک شاندی چیکۆسلۆڤاکیا لە ئەنجومەنی ئەورووپا دەستنیشانکرا. دوای سەرکەوتنی پارتەکەی لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ساڵی ٢٠٠٦ یەکەم کابینەی حکوومەتەکەی پێکھێنا. ھەڵوێستە سیاسییەکانی بە پۆپیولیزم وەسف کراون. لە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٤، ڕۆبەرت دوای تەواوکردنی کۆبوونەوەیەکی حکوومەت لە شاری ھاندلۆڤا ھێرشی کرایە سەر و چەند جارێک تەقەی لێکرا، حکوومەتی سلۆڤاکیا ڕای گەیاند کە باری تەندروستی ناجێگیرە و تەقەکەرەکە دەستگیر کرا.[1][2][3][4]
ڕۆبەرت فیکۆ | |
---|---|
بە سلۆڤاكی: Robert Fico | |
![]() | |
لەدایکبوون | (١٩٦٤-٠٩-١٥) ١٥ی ئەیلوولی ١٩٦٤ (تەمەن ٥٩ ساڵ) Topoľčany، سلۆڤاکیا |
ھاوسەر | Svetlana Ficová |
زمانی زگماکی | زمانی سلۆڤاکی |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی سلۆڤاکی |
شوێنی ڕەسەن | ئیتالیا |
پیشە | سیاسەتوان |
شوێنی کارکردن | Comenius University |
پەروەردە | Faculty of Law at Comenius University in Bratislava، UCL School of Slavonic and East European Studies |
شوێنی کار | ستراسبورگ، شاری بروکسێل، براتسیلاڤا |
ئەندامی حیزبی | Direction – Social Democracy |
کاندید لە ھەڵبژاردنی | 2014 Slovak presidential election |
ئایین | lapsed Catholic |
ئەندامی | Parliamentary Assembly of the Council of Europe |
ئایدۆلۆژیای سیاسی | پۆپیولیزم |
ڕووداوە بەرچاوەکان | ھەوڵی_تیرۆرکردنی_ڕۆبەرت_فیکۆ |
خەڵاتەکان | Order of the White Lion |