From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕووسەکان (بە ڕووسی: русские) نەتەوەیەک لە سلاڤییەکانی ڕۆژھەڵاتن کە زۆربەیان لە ڕووسیا و وڵاتەکانی دەوروبەر دەژین. ناوی ڕووسیاش لەم ناوە ھاتووە کە بە مانای وڵاتی ڕووسەکانە. ڕووسەکان بە زمانی ڕووسی دەدوێن. ژمارەی دانیشتووانی ئەم نەتەوەیە لە ڕووسیادا ١١٧٫٣١٩٫٠٠٠ کەسە کە بە وڵاتەکانی تر بە ١٣٤ ملیۆن کەس دەگات.[42]
ژمارەی سەرجەمی دانیشتووان | |
---|---|
١٣٤ ملیۆن کەس[1] | |
ناوچەکان بە ژمارەی دانیشتووانی بەرچاو | |
ڕووسیا: ١١٧٫٣١٩٫٠٠٠[2] | |
دیاسپۆرا | |
ئوکراینا | ٧٫١٧٠٫٠٠٠ (٢٠١٨)[3] |
کازاخستان | ٣٫٦٤٤٫٥٢٩ (٢٠١٦)[4] |
ئەڵمانیا | ٣٫٥٠٠٫٠٠٠ [5][6] |
ویلایەتە یەکگرتووەکان | ٣٫٠٧٢٫٧٥٦ (٢٠٠٩)[7] |
ئیسرائیل | ٩٣٨٫٥٠٠ (٢٠١١)[8] |
ئۆزبەکستان | ٨٠٩٫٥٣٠ (٢٠١٩)[9] |
بیلاڕووس | ٧٨٥٫٠٨٤ (٢٠٠٩)[10] |
کەنەدا | ٦٢٢٫٤٤٥ (٢٠١٦)[11] |
لاتڤیا | ٤٨٧٫٢٥٠ (٢٠١٨)[12] |
قرغیزستان | ٣٥٢٫٩٦٠ (٢٠١٨)[13] |
بەڕازیل | ٣٤٠٫٠٠٠[14] |
ئیستۆنیا | ٣٢٧٫٨٠٢ (٢٠٢٠)[15] |
ئەرژەنتین | ٣٠٠٫٠٠٠ (٢٠١٨)[16] |
مۆلدۆڤا | ٢٠١٫٢١٨ (٢٠١٤)[17] |
فەڕەنسا | ٢٠٠٫٠٠٠ ھەتا ٥٠٠٫٠٠٠ [18][18][19] |
تورکمانستان | ١٥٠٫٠٠٠ (٢٠١٢)[20] |
لیتوانیا | ١٢٩٫٧٩٧ (٢٠١٧)[21] |
ئیتاڵیا | ١٢٠٫٤٥٩[22] |
ئازەربایجان | ١١٩٫٣٠٠ (٢٠٠٩)[23] |
فینلاند | ٧٨٫٥٠٠ ھەتا ٨٥٫٥٣٤ (٢٠١٨)[24] |
ئوسترالیا | ٦٧٫٠٥٥ (٢٠٠٦)[25] |
تورکیا | ٥٠٫٠٠٠[26] |
پۆڵەندا | ٤٠٫٠٠٠ (٢٠١٩)[27] |
ڕۆمانیا | ٣٦٫٣٩٧ (٢٠٠٢)[28] |
کۆماری چیک | ٣٥٫٧٥٨ (٢٠١٦)[29] |
تاجیکستان | ٣٥٫٠٠٠ (٢٠١٠)[30] |
کۆریای باشوور | ٣٠٫٠٩٨ (٢٠١٦)[31][32] |
گورجستان | ٢٦٫٤٥٣ (٢٠١٤)[33] |
مەجارستان | ٢١٫٥١٨ (٢٠١٦)[34] |
سوێد | ٢٠٫١٨٧ (٢٠١٦)[35] |
چین | ١٥٫٦٠٩ (٢٠٠٠)[36] |
بولگاریا | ١٥٫٥٩٥ (٢٠٠٢)[37] |
ئەرمەنستان | ١٤٫٦٦٠ (٢٠٠٢)[38] |
یۆنان | ١٣٫٦٣٥ (٢٠٠٢)[39] |
دانمارک | ٧٫٦٨٦ (٢٠١٩)[40] |
زمانەکان | |
ڕووسی | |
ئایین | |
بەزۆری کڵێسای ئۆرتۆدۆکسی ڕۆژھەڵات (کڵێسای ئۆرتۆدۆکسی ڕووسی) ھەروەھا ژمارەیەکی زۆریش بێ ئایینن. | |
گرووپە ڕەگەزییە پێوەندیدارەکان | |
خەڵکانی تری سلاڤیی ڕۆژھەڵات (بیلاڕووسەکان، ئۆکرانەکان)[41] |
زمانی ڕوسی (بە ڕووسى: русский язык) زمانێکە کە خەڵکی ڕووس قسەی پێدەکەن. زمانی ڕووسی زۆرترین زمانی بەکارھێنراوە لە ئەورووپا و بەربڵاوترین زمانە لە زمانە سلاڤییەکان. زمانی ڕوسی لە وڵاتەکانی ڕووسیا، بیلاڕووس، کازاخستان، قرغیزستان و ھەروەھا لە نەتەوە یەکگرتووەکان زمانێکی فەرمییە.[43][44]
ڕووسەکان لە مێژوودا زۆر کەسانێکی ناوداریان لە بەستێنە جۆراوجۆرەکان ھەبووە.
لە دامێنی وێژە و ئەدەبدا ڕووسەکان کەسانێکی وەکوو لیۆ تۆڵستۆی، فیۆدۆر دۆستۆیەڤسکی، مەکسیم گۆرکی، ڤلادیمیر مایاکۆڤسکی، بۆریس پاستێرناک، ئانتۆن چێخۆڤ، ئەلێکساندر پوشکین، میخائیل بۆلگاکۆڤ، ئانا ئاخماتۆڤا، ڤلادیمیر نابۆکۆڤ و نیکۆڵای گۆگۆڵیان ھەیە.
لە بەستێنی مۆسیقای کلاسیکدا ڕووسەکان کەسانێکی ناوداریان وەکوو پیۆتەر ئیلیچ چایکۆڤسکی و نیکۆلای ڕیمسکی کۆرساکۆڤیان ھەبووە.
لە بەستێنی زانست و زانستیارەکانی گەورەی ڕووس ناوەکانی دمیتری مەندەلیێڤ، ئیڤان پاڤلۆڤ و کۆنستانتین تسیۆلکۆڤسکی شایانی زیکرن.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.