![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/5/58/Dusk_on_the_Yangtze_River.jpg/640px-Dusk_on_the_Yangtze_River.jpg&w=640&q=50)
ڕووباری یانگتسی
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕووباری یانگتسی (بە چینی: 扬子江 ببیستە یارمەتی·زانیاری) ھەروەھا چانگ جیانگیشی پێ دەگوترێت. ڕووباری یانگتسی درێژییەکەی ٦،٣٠٠ کیلۆمەترە و درێژترین ڕووبارە لە چین و ھەموو ئاسیادا و سێیەم درێژترین ڕووباریشە لە جیھاندا دوای ڕووباری نیل لە ئەفریقا و ڕووباری ئەمازۆن لە ئەمریکای باشووردا.
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/5/58/Dusk_on_the_Yangtze_River.jpg/640px-Dusk_on_the_Yangtze_River.jpg)
سەرچاوەی ڕووبارەکە لە چیاکانی تنگولا لە تیبت ھەڵدەقوڵێت و دواتریش دەڕژێتە دەریای چینی باشوور، ڕووباری یانگتسی شادەماری سەرەکی گواستنەوەی ئاوییە، کە بەشی ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوای وڵاتەکە بەیەکەوە دەبەستێتەوە، بۆیە ناویان لێناوە جۆگەی ئاویی زێڕین. ئەم ڕووبارە نزیکەی ٧٠٠ لقی لێ دەبێتەوە.
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕووباری یانگتسی تێدایە. |