From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕایەن ڕۆدنی ڕێینۆڵدز (لەدایکبووی ٢٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٦) ئەکتەر، کۆمیدیان، و بەرھەمھێنەرێکی فیلمی ئەمریکییە. یەکەم کاری بریتی بوو لە ڕۆڵی سەرەکی لە ئۆپێرای سابوونی ھەرزەکاریی ھیڵساید (١٩٩١–١٩٩٣)، و چەند ڕۆڵێکی بچووکی ھەبوو پێش ڕۆڵی سەرەکی ۆە سیتکەمی دوو کوڕ و کچێک لەنێوان ١٩٩٨ بۆ ٢٠٠٠. ڕێینۆڵز لە چەند فیلمێکدا بەشداریی کردووە، وەک فیلمە کۆمێدییەکانی ڤان وایڵدەری فڕنامەی دەوڵەتی (٢٠٠٣)، لە چاوەڕوانیدا... (٢٠٠٥)، و داخوازییەکە (٢٠٠٩). ڕۆڵی درامیشی ھەبووە لە نێژراو (٢٠١٠)، ژن لە زێڕدا (٢٠١٥)، و ژیان (٢٠١٧)، ڕۆڵی سەرەکیی ھەبووە لە فیلمە ئەکشنەکانی وەک بڵەید: سیانەکە (٢٠٠٤)، گرین لانتێرن (٢٠١١)، ٦ لەژێر زەوی (٢٠١٩) و پێاوی ئازاد (٢٠٢١)، و ڕۆڵی دەنگیی ھەبووە لە ئەنیمەیشنەکانی کروودەکان (٢٠١٣)، توربۆ (٢٠١٣)، پۆکیمۆن: لێکۆڵەر پیکاچوو (٢٠١٩) و کروودەکان: سەردەمێکی نوێ (٢٠٢٠).
ئەمە ژیاننامەی کەسایەتییەکە کە زیندووە و پێویستی بە سەرچاوەی زیاترە بۆ سەلماندنیبوون. (ئەیلوول ٢٠٢١) |
ڕایەن ڕێینۆڵدز | |
---|---|
لەدایکبوون | ڤانکوڤەر، بریتش کۆلۆمبیا, کەنەدا | ٢٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٦
پیشە |
|
چالاکبوون | ١٩٩١–ئێستا |
کارە ناودارەکان | پێڕستی تەواو |
ھاوسەر |
|
مناڵ(ەکان) | ٣ |
خزمەکان | چێستەر ڕێینۆڵدز (باپیر) |
خەڵاتەکان | پێڕستی تەواو |
گەورەترین سەرکەوتنی بازرگانیی ڕێینۆڵدز لە فیلمی سووپەرھیرۆکانی دێدپووڵ (٢٠١٦) و دێدپووڵ ٢ (٢٠١٨) بوو، کە تێیدا ڕۆڵی کەسایەتیی سەرەکی دەگێڕێت. بەشی یەکەم چەند تۆمارێکی شکاند لەکاتی بڵاوکردنەوەیدا بۆ کۆمیدییەکی ئاڕ ڕەیتد و نواندنەکەی کردیە خاوەنی پاڵاوتن بۆ خەڵاتەکانی فیلمی ھەڵبژاردەی ڕەخنەگران و خەڵاتەکانی گۆڵدن گڵۆب.
ڕێینۆڵدز ئەستێرەیەکی وەرگرت لە پیادەڕێی ناوبانگی ھۆڵیوود لە ٢٠١٧. دوو جار ھاوسەرگیریی کردووە: لەگەڵ خانمەئەکتەر سکارلێت جۆھانسن لە ٢٠٠٨ بۆ ٢٠١١،[1] و لە ٢٠١٢وە لەگەڵ خانمەئەکتەر بلەیک لیڤلی،[2] کە لەگەڵیدا سێ کچی ھەیە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.