From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕاھێنان (بە ئینگلیزی: Exercise) بریتییە لە چالاکیی جەستەیی کە لەشجوانی و تەندروستی گشتی بەرز دەکاتەوە یان دەیپارێزێت.[1][2] بە ھۆکاری جیاواز ئەنجام دەدرێت، لەوانە دابەزاندنی کێش یان پاراستنی، بۆ یارمەتیدانی گەشەکردن و باشترکردنی ھێز، پەرەپێدانی ماسولکەکان و سیستەمی دڵ و خوێنبەرەکان، وردکردنەوەی توانا وەرزشییەکان، باشترکردنی تەندروستی،[3] یان تەنھا بۆ چێژوەرگرتن. زۆرێک لە تاکەکان وەرزشکردن لە دەرەوە ھەڵدەبژێرن کە دەتوانن بە گرووپ کۆببنەوە، ئەمە بە ھۆکاری پەیوەندی کۆمەڵایەتی و بەھێزکردنی پەیوەندی و ھەروەھا تەندروستی دەروونی.[4][5]
لە ڕووی سوودە تەندروستییەکانەوە، بەزۆری، ٢٫٥ کاتژمێر وەرزشکردن بە چڕییەکی مامناوەند لە ھەفتەیەکدا پێشنیار دەکرێت بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی کێشە تەندروستییەکان.[6][7][8] لە ھەمان کاتدا تەنانەت ئەنجامدانی بڕێکی کەمی وەرزشیش تەندروستترە لە ئەنجامدانی ھیچ وەرزشێک.[9][10]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.