ڕاو
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕاو، ڕاڤ، ڕاوە، شکار، ئشکار، کەروە، شژ، نێچیر یان نچیر بە کار و ڕەوتی بەگیرخستنی گیانەوەری کێوی یان ھەڵاتوو دەوترێت کە دەتوانێت لەگەڵ کوشتن، ھەڵدڕین، زامارکردن، یان لە تەڵە و داو خستن ھاوڕێ بێت.[1]
بە کەسێک ک ڕاو دەکات ڕاوچی، ڕاویار، نەچیروان، نێچیرڤان، نچیرکار، ڕاڤڕۆ، ڕاڤەڤان، ڕاڤکار، سەیدەوان، سەیڤان، دەوترێت. بە ئەو گیانەوەرێک ک ڕاو دەکرێت شکار، ڕاو، شژ یان نێچیر دەوترێت.[1]