ڕادیۆی کوردیی کرماشان
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕادیۆی کرماشان خاوەنی یەکێک لە گرنگترین ئەرشیڤەکانی بەرنامەیە بە زمانی کوردی. بەناوبانگترین گۆرانییەکانی حەسەن زیرەک و مەزھەر خالقی لە ڕادیۆ کرماشان تۆمار کراون. عەلی مەردان و محەممەد عارف جزیریش لەو ڕادیۆیەدا گۆرانییان تۆمار کردووە. پێش شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران، کەسانێکی وەکو شوکروڵڵا بابان و محەممەد کەمانگەر لە ڕادیۆ کرماشاندا زۆر چالاک بوون.[1][2]