From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕائیلیزم ئایینێکە کە بیرۆکەکەی پەیوەستە بە مرۆڤە گریمانەییەکانی دەرەوەی زەوی[1]، ڕائیلیزم لەلایەن ڕۆژنامەنووسی پێشووی ئۆتۆمبێلی وەرزشی فەرەنسی کلۆد فۆریلۆن لە ساڵی ١٩٧٤ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا لە دوای کۆنفرانسێکی بەرفراوان دامەزراوە و بە گەورەترین ئایینی نامۆ لە جیهاندا وەسف دەکرێ.
ڕائیلییەکان پێیان وایە فۆریلۆن کە بە ڕائیل ناوی دەبەن، لە بوونەوەرەکانی ئیلۆهیمەوە زانست و ڕێنمایی وەرگرتووە، کە بوونەوەرێکن بەپێی باوەڕەکەیان لە مرۆڤەوە نزیکن و ئەوانەن کە دەرکەوتەکانی ژیانیان لەسەر هەسارەی زەوی دروست کردووە، هەروەها ڕائیلییەکان پێیان وایە کە ئەم بوونەوەرانە لە ڕابردوودا گەیشتوونەتە سەر زەوی و لە ڕابردوودا وەک “خودا” یان “فریشتە” بۆ مرۆڤ دەرکەوتوون و هۆکاری دامەزراندنی زۆرێک لە ئایینە ناسراوەکانی ئەمڕۆ بوون[2].
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.