چەوساندنەوە
From Wikipedia, the free encyclopedia
چەوساندنەوە ھەڵسوکەوت و مامەڵەیەکی نەگونجاوە بەرامبەر بە تاکەکەس یان کۆمەڵەیەک دەکرێت لەلایەن تاکەکەسێک یان کۆمەڵەیەکی دیاریکراو. باوترین شێوازەکان چەوساندنەوەی ئایینی، ڕەگەزپەرستی و سیاسین. ھەموو کردەیەکی ئازارچەشتن، دەست درێژی، بەندکردن، دەستبەسەر کردنی ناچاری، ترس و ئازار ئەگەری ھەیە دەرئەنجامەکەی چەوساندنەوە بێت بەڵام مەرج نییە ھەموو ئازارچەشتنێک ببێتە ھۆی چەوساندنەوە. ئازارچەشتنەکە لەلایان قوربانییەکەوە دەبێت رێژەی زۆر بێت بۆی بە چەوساندنەوە ھەژماربکرێت ھەر بۆیە رێژەی توندێتی و چەندێتی ئازارەکە جێی مشتومڕ و لایەنێکی سەرەکی بابەتەکە بووە.[1]