From Wikipedia, the free encyclopedia
چزوو،[1] چز یان چزە ئەندامێکی جەستەی بڕێک لە گیانلەبەرانە کە بە کەڵکگرتن لێی گیانلەبەرانی تر دەچزن، واتە دەیدەن پێیانەوە. چزوو لە زۆرێک لە مێرووەکاندا ژار دەگوێزێتەوە، بەڵام بڕێک لە چزووەکان ژاراوی نین. چەند نموونە لەو گیانلەبەرانەی چزوودارن و دەتوانن بیدەن بە خەڵکەوە بریتین لە دووپشک، ھەنگ، زەردەواڵە و شەنگەسوورە. بڕێک لە گیانلەبەرەکان، وەک ھەنگ، چزەکەیان لە جەستەی گیانلەبەرە پێوەدراوەکەدا دەمێنێتەوە، بۆیە دوای گەزین خۆیان تووشی خەساری جەستەیی دەبن یان دەمرن، بەڵام بڕێکی تر وەک ھەنگەبۆڵە یا زەردەواڵە دەتوانن چەند جار کەسێک یان شتێک بگەزن.[2]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.