چاندریان-٣
From Wikipedia, the free encyclopedia
چاندریان سێ سێیەم ئەرکی گەڕانە دەربارەی مانگدا کە وڵاتی هیندستان لە ژێر پرۆگرامی (چاندریان) سەر بە ڕێکخراوی توێژینەوەی بۆشایی ئاسمانی هیندستان (ISRO) بەڕێوەی دەبا [1]، کەشتیە ئاسمانییەکە پێکهاتووە لە لاندەرێک بە ناوی ڤیکرام و ڕۆڤەرێک بە ناوی پراگیان، هاوشێوەی ئەرکی چاندریان-٢[2]، چاندریان لە ١٤ی تەمموزی ٢٠٢٣ هەڵدرا، لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٣ کاتژمێر ١٨:٠٢ لەسەر ڕووی مانگ نیشتەوە، هیندستان بووە یەکەم وڵات کە کەشتییەکی ئاسمانی بە سەرکەوتوویی لە نزیک جەمسەری باشووری مانگ بنیشێتەوە.[3]