چارلیز تێرۆن یان شارلیز تێرۆن (بە ئینگلیزی: Charlize Theron؛ لەدایکبووی ٧ی ئابی ١٩٧٥). خانمەئەکتەر، دەرھێنەر و نمایشکەرێکی ئەفریقای باشووری و ئەمەریکییە.[1] ئەو چەند خەڵاتێکی بەدەستھێناوە، لە نێویاندا یەک جار خەڵاتی ئۆسکار، یەک جار خەڵاتی گۆڵدن گلۆب، ھەروەھا جارێکیش خەڵاتی سکرین ئەکتەرز گیڵد. لە ساڵی ٢٠١٦، لەلایەن گۆڤاری تایم وەک یەکێک لە ١٠٠ کاریگەرترین کەسایەتییەکانی جیھان ناوی ھات.[2]

زانیاریی خێرا چارلیز تێرۆن, لەدایکبوون ...
چارلیز تێرۆن

لەدایکبوون (١٩٧٥-٠٨-٠٧) ٧ی ئابی ١٩٧٥ (تەمەن ٤٩ ساڵ)
نیشتەجێینیویۆرک
پیشەئەکتەر، دەرھێنەر، نمایشکەری جلوبەرگ
چالاکبوون١٩٩٥ - ئێستا
مناڵ(ەکان)٢
خەڵاتەکانئۆسکار، گۆڵدن گڵۆب
وێبگەhttp://charlizetheron.com
دایخە

لە چەند فیلمێکی ھۆلیووددا ڕۆڵی سەرەکی بینیووە؛ وەکوو (The Devil's Advocate (١٩٩٧))، (Mighty Joe Young (١٩٩٨))، (The Cider House Rules (١٩٩٩)) و ماکسی شێت: ڕێگای تووڕەیی (٢٠١٥). لە ساڵی ٢٠٠٣، بەھۆی بەشداریکردنی لە فیلمی مۆنستەر (Monster)، ستایشی ڕەخەنگرانی وەرگرت، کەدواتر بەھۆی ئەم فیلمەوە خەڵاتی باشترین خانمەئەکتەری لە خەڵاتەکانی ئۆسکار پێدرا،[3] بەمەش بووە یەکەم ئەکتەر لە باشووری ئەفریقا خەڵاتی ئۆسکار بەدەستبھێنێت لە پۆلینی خەڵاتەکانی نواندن.[4]

چارلیز لە فیلمەکانی North Country (٢٠٠٥) ھەروەھا Bombshell (٢٠١٩) پاڵێوراوکراوەتەوە بۆ خەڵاتی ئۆسکار لە پۆلینی باشترین خانمەئەکتەر. لە سەرەتای ٢٠٠٠، کۆمپانیای بەرھەمھێنانی فیلمی تایبەت بەخۆی دامەزراند لەژێر ناوی دێنیڤەر و دێلیاھ پرۆدەکشنز. لەم ڕێیەوە ھەندنێ فیلمی بەرھەمھێنا کە خودی خۆی بەشداربوو وەک ئەکتەر، وەک فیلمەکانی The Burning Plain (٢٠٠٨)، Dark Places (٢٠١٥)، و Long Shot (٢٠١٩).

ئەو لە ساڵی ٢٠٠٧، ڕەگەزنامەی ئەمریکی پێدرا،[5] لەگەڵ ئەوەشدا ڕەگەزنامەکەی خۆی وەک کەسێکی ئەفریقای باشووری ھەڵگرت واتە بەردەوامیی پێدا.[6] ئەو لە ئێستادا لە لۆس ئەنجەلۆس دەژی.[7] ناوی چارلیز وەک ئەکتەرێک لە مەرمەرە بەناوبانگەکەی ھۆڵیوود نەخشیندراوە.[8]

سەرچاوەکان

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.