پەتای جیھانیی کۆڤید-١٩ لە کۆریای باشور
From Wikipedia, the free encyclopedia
پەتای جیهانیی کۆڤید-١٩ لە وڵاتی قەتەر بەشێکە لە پەتای جیهانیی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩ (COVID-19) کە هۆکارەکەی نەخۆشی سەختی کۆئەندامی هەناسەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ٢ (SARS-CoV-2). لە ڕێکەوتی ٢٠ی کانوونی دووەم دا یەکەمین باری تووشبوون لە وڵاتەکە پشتڕاستکرایەوە. هەتا ١٩ی شوبات ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە بۆ ٢٠ کەس زیادی کرد و لە ٢٠ی شوبات دا بۆ ٥٨ کەس. بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکانی (دەزگای دەستبەسەرداگرتن و ڕێگەگرتنی نەخۆشییەکانی کۆریا - KCDC ) هەتا ٢١ی شوبات کۆی ژمارەی تووشبووان گەیشتبووە ٣٤٦ کەس.[1]
لە ترسی زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، کۆبوونەوە جەماوەرییە بەکۆمەڵەکان لە شارە تووشبووەکان دا هەڵپەسێردران و نزیکەی ٣٠٠ سەرباز لە شاری دایگۆ خرانە ژێر کەرەنتینەوە. لە ٤ی شوبات دا بەمەبەستی ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە کۆریای باشور قەدەغەی هاتنەناوەوەی کەسانی بیانی دەکرد کە لە ناوچەی هوبێی وڵاتی چینەوە دەهاتن.[2]
هەتا ڕێکەوتی ٩ی نیسانی ٢٠٢٠ کۆریای باشور خاوەنی ١٠٫٤٢٣ باری تووشبوون و ٢٠٤ باری گیانلەدەستدان بوو وە هەروەها ئەنجامدانی پشکنین بۆ زیاد لە ٤٩٤٫٧١١ هاوڵاتی. ڕێژەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە %١.٩٥ بوو کە نزمترە لە ڕێژە جیهانییەکەی لەلایەن (ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی - WHO )ەوە دانراوە بە %٤.٣٤ .
لەگەڵ زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە دروستکەری ئۆتۆمبێلی کۆریی (کۆمپانیای ئۆتۆمبێلی هیوندای - Hyundai Motor Company ) کارگەکانی داخست و بە بەراورد بە مانگی شوباتی ساڵی پێشووتر هەناردەکردنەکانی بەڕێژەی %٢١.٤ کەمی کردبوو. بەهۆی لێکەوتە ئابوورییە سەختەکانی ڤایرۆسەکەوە حکومەت هەستا بە دابینکردنی ١٣٦.٧ ملیار وۆن بۆ حکومەتە ناوچەییەکان وەك یارمەتی و پشتگیری دارایی و هەروەها ڕێکخستنی کڕینی دەمامکی دەموچاو و کەرەستە خۆپارێزییەکانی دیکە.[3]