پێکھاتەناسی
لقێکی ژینناسی / From Wikipedia, the free encyclopedia
پێکھاتەناسی[1] یان مۆرفۆلۆژی لقێکی ژینناسییە کە لێکۆڵینەوە لە شێوە، پێکھاتەی ئۆرگانیزمەکان و تایبەتمەندییە پێکھاتەیییە تایبەتەکانیان دەکات.[2]
ئەمەش لایەنەکانی دەرکەوتی ڕووکەشی (شێوە، پێکھاتە، ڕەنگ، نوێنەک، قەبارە) دەگرێتەوە، واتە پێکھاتەناسیی دەرەکی (یان ئایدۆنۆمی)، ھەروەھا شێوە و پێکھاتەی بەشەکانی ناوەوەش وەک ئێسک و ئەندامەکان دەگرێتەوە، واتە پێکھاتەناسیی ناوەکی (یان توێکاری). ئەمەش بە پێچەوانەی کارەندامناسییە، کە پتر لێکۆڵینەوە لە ئەرک دەکات.