![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/e/e5/Guardiola_2010.jpg/640px-Guardiola_2010.jpg&w=640&q=50)
پێپ گواردیۆلا
From Wikipedia, the free encyclopedia
جۆسێپ پیپ گواردیۆلا سالا ( Catalan pronunciation: [ʒuˈzeb ɡwəɾðiˈɔlə] ;لەدایکبووی ١٨ی کانوونی دووەمی ١٩٧١) یاریزانی پێشوو و ڕاهێنەرێکی پیشەگەری ئیسپانییە، کە ئێستا بەڕێوەبەری یانەی مانچستەر سیتی لە خولی پرێمەر لیگ، بە یەکێک لە گەورەترین ڕاهێنەرەکانی هەموو سەردەمێک دادەنرێت [1] [2] لە ساڵی ١٩٨٤ دەستی کردووە بەیاریکردن لە تیمی دووەمی بارسـێلۆنا[3]لە هێڵی ناوەڕاست . زۆربەی یارییەکانی بۆ بارسێلۆنا بووە، بۆ ماوەی شەش ساڵ کە توانی ٢٦٣ یاری ئەنجام بدات[4] لە کۆی ئەم یارییانە توانی ٦ گۆڵ بۆ یانەکەی تۆماربکات،[5] تا لەساڵی ١٩٩٠ ڕاھێنەری ئەوکاتی تیمی یەکەمی یانەی بەرشلۆنە یۆھان کرۆیـڤ بانگھێشتی گواردیۆلای کرد بۆ یاریکردن لە تیپی یەکەمی یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا[6] کە ئەو کات تەمەنی ١٩ساڵ بووە، بەشێک بووە لە تیپی خەونەکانی یۆهان کرۆیف کە یەکەم جامی ئەوروپای یانەکەی لە ساڵی ١٩٩٢ بەدەستهێناوە، هەروەها چوار نازناوی یەک لە دوای یەک لە خولی ئیسپانیا لە ساڵی ١٩٩١تا ١٩٩٤ بەدەستهێناوە. لە ساڵی ١٩٩٧ کاپتنی تیپەکە بووە تا ساڵی ٢٠٠١ کە یانەکەی جێهێشتووە. پاشان گواردیۆلا یارییەکانی لەگەڵ برێشیا و ڕۆما لە ئیتاڵیا و ئەهلی لە قەتەر و دۆرادۆس لە مەکسیک ئەنجامدا. ٤٧ یاریی بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا کردووە و لە جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٤ و هەروەها لە یۆرۆی ٢٠٠٠ بەشداری کردووە . هەروەها یارییە دۆستانەکانی بۆ کەتەلۆنیا ئەنجامداوە .دوای وازهێنانی وەک یاریزان، گواردیۆلا بۆ ماوەیەکی کورت ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنا بی بوو، لەگەڵیدا نازناوی تێرسێرا دیڤیزیۆنی بەدەستهێنا. لە ساڵی ٢٠٠٨ ڕاهێنەری تیپی یەکەمی گرتە ئەستۆ. لە وەرزی یەکەمیدا ، توانی هەرسێ نازناوی لالیگا و جامی شا و خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەدەستبهێنێت و بووە بچووکترین ڕاهێنەر کە نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەدەستهێنابێت. لە ساڵی ٢٠١١ دوای ئەوەی یانەکەی هەردوو نازناوی لالیگا و خوولی پاڵەوانەکانی ئەوروپای بەدەستهێنایەوە، گواردیۆلا میدالیای زێڕی پەرلەمانی کەتەلۆنیای پێبەخشرا، کە بەرزترین نازناوی ئەوان بوو. [7] هەر لەو ساڵەدا وەک باشترین ڕاهێنەری جیهانی فیفا دەستنیشانکرا. لە ساڵی ٢٠١٢ دوای چوار ساڵ و بەدەسهێنانی ١٤ نازناو لەگەڵ یانەکە وەک یاریزان و ڕاهێنەر وازی لە ئەرکەکەی هێنا.دوای ماوەیەکی پشوو، بایرن میونشن ڕایگەیاند، گواردیۆلا لە ساڵی ٢٠١٣ وەک ڕاهێنەر پەیوەندی بە یانەکەیەوە دەکات. گواردیۆلا لە هەر سێ وەرزی ڕاهێنەری بایرن نازناوی بۆندسلیگای بەدەستهێنا، لەنێویاندا دوو دووانەی ناوخۆیی . لە ساڵی ٢٠١٦دا یانەی باڤاریای بەجێهێشت و بەرەو مانچستەر سیتی ڕۆیشت، و چەندین ژمارەی پێوانەیی ناوخۆیی شکاند، چونکە بووە یەکەم یانە کە ١٠٠ خاڵ لە خولەکەدا بەدەستهێنا. هەروەها بۆ یەکەمجار لە مێژوودا یانەکەی گەیاندە یاریی کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا لە ساڵی ٢٠٢١ کە تێیدا بە یانەی چێلسی دۆرا.بەڵام لە وەرزی ٢٠٢٢-٢٣، توانی یەکەم نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەدەستبهێنێت لەگەڵ مانچستەر ستی دوای بردنەوەیان لە یاری کۆتاییی بەرامبەر ئینتەر میلان.
پێویستە ئەم وتارە نوێبکرێتەوە. |
![]() | ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
جۆزێـپ ″پیپ″ گواردیۆلا سالا | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | ١٩٧١/١/١٨ |
نیشتەجێی | ئینگلتەرا |
نەتەوە | ئیسپانی |
ناوەکانی تر | پێپ گواردیۆلا |
پیشە | ڕاھێنەر و پێشووتر یاریزان |
چالاکبوون | ١٩٨٣ - ئێستا |
باڵا | ١٫٨٠م |
ئایین | مەسیحی |
ھاوسەر | کریستینا سێررا |
مناڵ(ەکان) | ماریا، ماریوس، ڤالەنتینا |
خەڵاتەکان | مەدالیای ئاڵتوون ١٩٩٢ |