پێرستی مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٩٦
From Wikipedia, the free encyclopedia
پێرستی مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٩٢، پێک دێت لەو وڵاتانەی بوونەتە براوەی یەکێک لە مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیادی بیست و شەشەمی ھاوینە. کە لە ئەتلانتا، جۆرجیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ١٩ی تەممووزەوە تا ٤ی ئابی ١٩٩٦ بەڕێوەچوو. کۆی گشتی ١٠٬٣١٨ وەرزشوان لە ١٩٧ کۆمیتەی ئۆڵۆمپی نیشتیمانی (NOC)، لە ٢٧١ ڕووداوی ٢٦ وەرزشدا پێشبڕکێیان کرد.[1][2]
زانیاریی خێرا پێرستی مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٩٦, وڵات ...
پێرستی مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٩٦ | |
---|---|
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
جێ | ئەتلانتا |
لە پێش | پێرستی مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٩٢ |
لە دوای | خشتەی مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٠ |
کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦ |
دایخە
ئەرمینیا، ئازەربایجان، بیلاڕوس، کۆماری چیک، جۆرجیا، کازاخستان، مۆڵدۆڤیا، سلۆڤاکیا، تاجیکستان، تورکمانستان، ئوکراینا و ئۆزبەکستان بۆ یەکەم جار لە یارییەکانی ھاویندا بەشدارییان کرد. کۆماری چیکی و سلۆڤاکیا پێشتر وەک چیکۆسلۆڤاکیا پێشبڕکێیان دەکرد، و وڵاتانی تر پێشتر بەشێک بوون لە یەکێتیی سۆڤیەت. لەوانە، قرغیزستان، تاجیکستان و تورکمانستان ھیچ مەدالیایەکیان وەرنەگرت.[3]