![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/5/53/Pewdiepie_head_shot.jpg/640px-Pewdiepie_head_shot.jpg&w=640&q=50)
پیو دی پای
یووتیووبەرێکی سویدی / From Wikipedia, the free encyclopedia
فیلیکیس ئارڤید ئالف شێڵبێرگ[‡ 3] (/ˈʃɛlbɜːrɡ/ SHEL-burg,[3] سویدی: [ˈfěːlɪks ˈǎrːvɪd ɵlf ˈɕɛ̂lːbærj] ( گوێگرتن)؛[kurdish-alpha 3] لەدایکبووی ٢٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٩)، ناسراو بە ناوی پیودیپای، یووتیووبەر، کۆمێدیان، گەیمەر، و خێرخوازی سویدییە کە لە ئینگلتەرا نیشتەجێیە، کە بە زۆری بەھۆی ڤیدیۆی یاریکردنەکانی و پەخشە کۆمێدییەکانییەوە ناسراوە.
پیو دی پای | |||||||||||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
![]() شێڵبێرگ لە تەممووزی ٢٠١٩ | |||||||||||||||||||
زانیاریی یووتیووب | |||||||||||||||||||
لەدایکبوون | فیلیکس ئارڤید ئالف شێڵبێرگ (١٩٨٩-١٠-٢٤) ٢٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٩ (تەمەن ٣٤ ساڵ) | ||||||||||||||||||
نیشتەجێبوون | برایتن، ئینگلتەرا | ||||||||||||||||||
پیشە | یووتیووبەر | ||||||||||||||||||
هاوسەر(ەکان) | مارتسیا بیزۆنین (ھاوسەرگیری ٢٠١٩) | ||||||||||||||||||
واژوو | ![]() | ||||||||||||||||||
وێبسایت | pewdiepie | ||||||||||||||||||
زانیاریی یووتیووب | |||||||||||||||||||
هەروەها ناسراوە بە | پیودس | ||||||||||||||||||
کەناڵ | |||||||||||||||||||
ساڵانی چالاکی | ٢٠١٠–ئێستا | ||||||||||||||||||
چەشن |
| ||||||||||||||||||
ژمارەی سەبسکرایبەرەکان | ١٠٦ میلیۆن | ||||||||||||||||||
کۆی گشتیی ڤیوەکان | ٢٦ میلیارد | ||||||||||||||||||
تۆڕ | ھیچ (پێشتر Machinima و دواتر Maker Studios) | ||||||||||||||||||
کارە ھاوبەشەکان |
| ||||||||||||||||||
| |||||||||||||||||||
نوێ کراوەتەوە: ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٠ |
دوای دروستکردنی چانێڵی یووتیووبەکەی لە ٢٠١٠، شێڵبێرگ ڤیدیۆی یاریکردنی یارییە ترسناک و ئاکشنەکانی بڵاودەکردەوە. چانێڵەکەی گەشەکردنێکی گەورەی بە خۆیەوە بینی لە دوو ساڵی دواتردا و گەیشتە ١ میلیۆن سەبسکرایبەر لە تەممووزی ٢٠١٢. بەپێی کات ستایلی ڤیدیۆکانی گۆڕاوە کە تێیاندا ڤڵۆگ، کورتە ڤیدیۆی کۆمێدی، بەرنامە و موزیک ڤیدیۆی تێدابووە.
شێڵبێرگ بوو بە خاوەنی زۆرترین سەبسکرایبەر لە ١٥ی ئابی ٢٠١٣ و خێرا بەزێندرا لە کۆتاییی ٢٠١٣ لەلایەن چانێڵی یووتیووبەوە، تا سەرەتاکانی ٢٠١٩ نازناوەکەی ھەڵگرت، تا پێشبڕکێی کرد لەگەڵ تۆمارگەی ھیندیی تی-سیریێس. کۆتایییەکەی ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد لە ئەپڕیڵی ئەو ساڵەدا، لەکاتێکدا چانێڵەکەی شێڵبێرگ بە خاوەنی دووەم زۆرترین سەبسکرایبەر لە پلاتفۆرمەکەدا دەمێنێتەوە، کە زیاتر ١٠٦ میلیۆن سەبسکرایبەری ھەیە، بەپێی ٢ی ئابی ٢٠٢٠. لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ تا ١٤ فێبریوەریی ٢٠١٧، شێڵبێرگ خاوەنی پڕبینەرتین چانێڵ بوو لە یووتیووب. ھەتا ڕێکەوتی ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٠ (2020-05-27)[نوێکردنەوە]، چانێڵەکەی خاوەنی ٢٥ میلیۆن بینەرە، کە دەکاتە ١٦ھەم پڕبینەرتین چانێڵی پلاتفۆرمەکە.
ناوبانگی شێڵبێرگ لە یووتیووب و میدیاکاندا وای لێکردووە ببێتە یەکێک لە دیارترین کەسایەتییەکانی ناو ئینتەرنێت و ڤیدیۆ دروستکەرەکان. لە ٢٠١٦دا، گۆڤاری تایم ناوی یەکێک لە بەناوبانگترین کەسەکانی لێنا.[5][6]