پیشەسازیی فیلم
From Wikipedia, the free encyclopedia
پیشەسازی فیلم یان پیشەسازیی سینەما (بە ئینگلیزی: Film Industry) ئەو زاراوەیەیە کە بەکاردەھێنرێت بۆ ئاماژەدان بەو دامەزراوە بازرگانی و تەکنیکیانەی کە بەشدارن لە پرۆسەی بەرھەمھێنانی فیلمدا ئەمەش کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنان، ستۆدیۆکانی فیلم , سینەماکاری، ئەنیمەیشن، فێستیڤاڵەکانی فیلم دەگرێتەوە، دابەشکردن، ئەکتەرەکان، دەرھێنەران، و زانیارییەکانی تر. ھۆلیوود یەکێکە لە کۆنترین و گەورەترین پیشەسازی فیلم لە جیھاندا.[1]
لە ساڵی ٢٠١٩ بۆکس ئۆفیسی جیھانی ٤٢٫٢ ملیار دۆلار بووە؛ و کاتێک داھاتی بۆکس ئۆفیس و کات بەسەربردنی ماڵەوە پێکەوە بن، پیشەسازی فیلمی جیھانی لە ساڵی ٢٠١٨دا بەھای ١٣٦ ملیار دۆلار بووە.[2] ھۆلیوود کۆنترین پیشەسازی فیلمی نیشتمانییە لە جیھاندا، ھەروەھا گەورەترینە لە ڕووی کۆی داھاتی بۆکس ئۆفیسەوە. سینەمای ھیندستان گەورەترین پیشەسازی فیلمی نیشتمانییە لەڕووی ژمارەی فیلمە بەرھەم ھێنراوەکانەوە، لە ساڵی ٢٠١٩ەوە ساڵانە ٢ ھەزار و ٤٤٦ فیلم بەرھەم دەھێنرێن. تا ساڵی ٢٠٢١ سینەمای چینی زۆرترین فرۆشی بلیتی ساڵانەی بەدەستھێناوە و ١١٥٦ ملیۆن بلیت فرۆشراوە.[3]