پیاوی پۆڵا (فیلم)
فیلمێکە دەردچووە لە ساڵی ۲۰۱۳، لە دەرهێنانی زاک سنایدەرە / From Wikipedia, the free encyclopedia
پیاوی پۆڵا (بە ئینگلیزی: Man of Steel) فیلمێکی ئەمەریکی پاڵەوانییە، و چیڕۆکەکەی سەرچاوەی گرتووە لە چیڕۆکی کارەکتەری کۆمیکەکانی دی سی، سوپەڕمان. فیلمەکە لە بڵاوکردنەوەی کۆمپانیای وارنەر برەدەرزە. ھەروەھا لە دەرھێنانی زاک سیندەر و نووسینی دەیڤد گۆیەرە و لەنواندنی ئەکتەران ھێنری کاڤیل، ئەیمی ئادەمس، مایکڵ شانۆن، کێڤن کۆستنەر، لاورێنس فیشبۆرن و ڕەسل کرۆوە.
پیاوی پۆڵا | |
دەرھێنەر | زاک سنایدەر |
---|---|
بەرھەمھێنەر | کریستۆفەر نۆلان ئێما تۆماس چارڵز ڕۆڤن دێبۆرا سنایدەر |
نووسین | کریستۆفەر نۆلان دەیڤد گۆیر |
کاست | ھێنری کاڤیل ئەیمی ئادمز کێڤن کۆستنەر مایکڵ شانۆن دیان لین لورێنس فیشبورن ئایڵیت زورر ڕەسڵ کرۆ |
مۆسیقا | ھانز زیمەر |
وێنەگری سینەمایی | ئەمیر مەقری |
دەستکاری | دەیڤد برینەر |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | وارنەر برەدرز |
ماوەی فیلم | ۱٤۳ خولەک[1] |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ۲۲٥ ملیۆن $[2] |
داھات | ٦٦٦,٠٤٥,٥١٨ $ |
فیلمەکە لە ١۳ی حوزەیرانی ۲۰۱۳ بەشێوەی 3D و ئێچ دی بلاوکرایەوە لە سینەماکان. ھەروەھا فیلمەکە لە بۆکس ئۆفیسدا توانی $668,045,518 کۆبکاتەوە لەسەرانسەری جیھان.
چیڕۆکی فیلمەکە باسی کلاک کلێنت دەکات کە مرۆڤێکی نائاساییە و دەنێردرێتە سەر زەوی لەسەر ھەسارەی کریپتۆنەوە، دواتر بەھۆی ھاتنی کەسانێکی مەترسیدار بۆ سەر زەوی و بوونیان بە ھەڕەشەیەک بۆ سەر زەوی، کلارک ناچار دەبێ کە خۆی وەک سوپەرمان دەرخات و ھەوڵی ڕزگارکردنی زەوی بدات. بەشی دووەمی فیلمەکە لە ٢٥ی ئازاری ٢٠١٦ دەرچوو لەژێر ناوی باتمان دژی سوپەرمان: کازیوەی دادپەروەری.