پۆل برێمەر
دیپلۆماتکارێکی ئەمریکی و دووەم سەرۆکی عێراق دوای لەشکرکێشی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ / From Wikipedia, the free encyclopedia
پۆل برێمەر (لەدایکبووی ٣٠ی ئەیلوولی ١٩٤١)، دیپلۆماتکاری ئەمریکی و فەرمانڕەوایەکی کارگێڕی عێراق وەک سەرۆکی دەسەڵاتی کاتی ھاوپەیمانی (CPA) دوای داگیرکردنی عێراق لە ناوەڕاستی مانگی ئایاری ٢٠٠٣ لەلایەن ئەمریکاوە تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٠٤، لەلایەن جۆرج بووش سەرۆکی ئەمریکاوە وەک سەرۆکی کارگێڕی مەدەنی بۆ سەرپەرشتیکردنی ئاوەدانکردنەوەی عێراق و وەک بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوەدانکردنەوە و ھاوکاری مرۆیی دانرا لە ٦ی ئایاری ٢٠٠٣ لەبری ژەنەڕاڵ جەی گارنەری خانەنشینکراو. لەژێر دەسەڵات و ڕێنمایی وەزیری بەرگری دۆناڵد ڕامسفێڵد بوو لەو کاتەوەی کە لەلایەن کارگێڕی ئەمریکاوە دەستبەکاربوو، لە مانگی حوزەیران نووسینگەکە گۆڕدرا بۆ دەسەڵاتی کاتی ھاوپەیمانی و بریمەر بووە خاوەن دەسەڵاتی سەرەکی جێبەجێکاریی وڵاتەکە. بریمەر چەندین بڕیار و یاسای جێی سەرسووڕمانی دەرکرد کە بووە ھۆی زنجیرەیەک گۆڕانکاری چارەنووسساز کە کاریگەرییەکانیان لەسەر عێراق و داھاتووی بەجێھێشت.[1][2][3][4]
پۆل برێمەر | |
---|---|
لەدایکبوون | ٣٠ی ئەیلوولی ١٩٤١ (تەمەن ٨٢ ساڵ) Hartford |
زانکۆ |
|
پیشە | سیاسەتوان، دیپلۆمات |
حیزب | پارتی کۆماری (ویلایەتە یەکگرتووەکان) |
ھاوسەر | Frances Winfield |
خەڵاتەکان | |
پلە | Coordinator for Counterterrorism (١٩٨٦–١٩٨٩)، United States Ambassador to the Netherlands (١٩٨٣–١٩٨٦)، Executive Secretary of the United States Department of State (١٩٨١–١٩٨٣) |
پۆڵ بریمەر لە ساڵی ١٩٦٦ پەیوەندی بە فەیلەقی دیپلۆماسی ئەمریکاوە کردووە، لەوێ لە باڵیۆزخانەکانی وڵاتەکەی لە چەند وڵاتێک خزمەتی کردووە و پۆستی یاریدەدەری جێبەجێکار و یاریدەدەری تایبەتی شەش وەزیری دەرەوەی ئەمریکای وەرگرتووە، ڕۆناڵد ڕەیگن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، وەک باڵیۆزی وڵاتەکەی لە ھۆڵەندا بۆ ماوەی سێ ساڵ لە ساڵی ١٩٨٣وە، لە ساڵی ١٩٨٦ بریمەر وەک باڵیۆزی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کارووباری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەستنیشانکرا، ھەروەھا سەرۆکی ڕاوێژکاری سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بوو بۆ تیرۆر بۆ ماوەی سێ ساڵ، دوای ٢٣ ساڵ پۆڵ بریمەر لە فەیلەقی دیپلۆماسی کاری کردووە و لە ساڵی ١٩٨٩ خانەنشین بووە و پەیوەندی بە کۆمپانیای «کیسینجەر ئەسۆشیەیتس»ەوە کردووە کە کۆمپانیایەکی ڕاوێژکارییە و ھێنری کیسینجەری وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا سەرۆکایەتی دەکرد.