پوورایشۆکە
From Wikipedia, the free encyclopedia
پوورایشۆکە، پوورایش، پیرایشۆکە[1] یا پیرێژنۆکە[2] (بە ئینگلیزی: Antlion) جۆرە مێروویەکە کە کرمۆکەکەی (بە ئینگلیزی: larva) بەناوبانگە لەبەر ڕەفتارەکەی لە کاتی ڕاوکردندا. بە ئەو چاڵ و کونەی وا لە زەویدا هەڵیدەکوڵێک ئەڵێن تسە گورگانە. کرمۆکەی ئەم مێرووە کونێک لە زەویدا ھەڵدەکۆڵێت و لە بنکییەوە دەوەستێت ھەتا مێروولە و دەعبای بچووکی تێ بکەوێت و بیانخوات.[3] جۆرە پێگەیشتووەکەی ئەم مێرووە، کە باڵی ھەیە، زۆر ناسراو نییە لەبەر تەمەنە کورتەکەی و بڕێک جار لەگەڵ پووشبەقنگە تێک دەچێت.
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/0/0b/Antlion1_by_Jonathan_Numer.jpg/320px-Antlion1_by_Jonathan_Numer.jpg)
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/f/fd/Antlion_trap.jpg/320px-Antlion_trap.jpg)
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/a/ac/Distoleon_tetragrammicus01.jpg/640px-Distoleon_tetragrammicus01.jpg)