پای
ژمارەیە، بە نزیکەیی ۳٫١٤ / From Wikipedia, the free encyclopedia
پای (هێمای پیتی ئەلفوبێی یۆنانی: ) ژمارەیەکی نەگۆڕی بەناوبانگە لە بیرکاریدا کەڵکی زۆری لێ وەردەگیرێ. لە ئەندازەی ئیقلیدسیدا ئەم ژمارەیە لە دابەشکردنی چێوەی بازنەیەک بە سەر تیرەکەیدا بە دەست دێت و بە نزیکی دەکاتە: ٣٫١٤١٥٩ و ژمارەی ڕەنووسەکانی بێکۆتایە. ئەم ژمارەیە لەمێژەیە ناسراوە، بەڵام یەکەم کەس کە پیتی یۆنانیی πی بۆ بەکار ھێنا ویلیام جۆنز، بیرکاری وێڵزی بوو کە لە ساڵی ١٧٠٦دا ئەم پیتەی بۆ دانا.[1]