پان عەرەبیزم
ئایدۆلۆژیایەک کە پشتگیری لە یەکگرتنی جیھانی عەرەبی دەکات / From Wikipedia, the free encyclopedia
پان عەرەبیزم بزووتنەوە و سیستەمێکی بیروباوەڕی سیاسییە کە پەرە بەو بیرۆکەیە دەدات کە پێویستە ھەموو عەرەبەکان یەکبگرن بۆ پێکھێنانی یەک وڵات یان دەوڵەت. بیرۆکەی پان عەرەبیزم بۆ یەکەمجار لە کۆتایییەکانی ١٨٠٠ و سەرەتای ١٩٠٠ دروست بووە.[1]جەماوەریی پان عەرەبیزم بە درێژایی سەرەتای ساڵانی ١٩٠٠ پەرەی سەند و لە پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا سەرکردەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، لەنێویاندا جەمال عەبدولناسر سەرۆکی میسر، بوونە لایەنگری سەرەکی بزووتنەوەی پان عەرەبی. پان عەرەبییەکان بەگشتی پێیان وایە کە ھەموو ئەو وڵاتانەی کە ژمارەی دانیشتووانی عەرەبیان ھەیە پێویستە کۆببنەوە یان یەکبگرن و زلھێزەکانی ڕۆژاوا وەک ئەمریکا یان بەریتانیا نابێت ھیچ دەسەڵات و کاریگەرییەکی سیاسییان ھەبێت لە باکووری ئەفریقا تاکوو نیمچە دوورگەی عەرەبی.[2]