From Wikipedia, the free encyclopedia
پارە، پارەی عوسمانی، (لە فارسی پارھ , pâre, پارچە)[1][2] دراوێکی پێشووی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی و تورکیا و میسر و مۆنتینیگرۆ و سڕبیا و ئەلبانیا و یووگۆسلاڤیا بووە.
لە ساڵی ١٥٢٤دا یاسانامەی عوسمانی ئاماژەی بە دراوی ئاسنیی میسڕی مەملوکەکان کردووە و بە «پارە» ناوی بردووە و بەھاکەی بەرامبەر 21⁄2 درھەم بوو. لە ساڵی ١٦٤٠ەوە بەھای پارە بە بەراورد بە ئاقچەی عوسمانی جێگیر کرا، ٣ پارە بە ١ «ئاقچە». لە سەدەی ١٦ و ١٧دا لە زۆر شوێنی ئیمپراتۆرییەتەکەدا، لە ئاسیا و باکووری ئەفریقا، «پارە» لێدرا.[3] لە ساڵی ١٦٨٨دا «قڕوشی» عوسمانی ھاتە ئاراوە، کە یەکسان بوو بە ٤٠ «پارە». لە ساڵی ١٨٤٤دا، ھەر «قڕوشێک»، لە بەرامبەردا،1⁄100 لیرەی عوسمانی نوێ ناسێندرا.
لە سڕبیا، پارە para لە سەدەی نۆزدەھەمەوە وردەی دینار بووە. لە مۆنتینیگرۆ یەک پەرپەر بەسەر ١٠٠ پارە دابەشکرابوو لە نێوان ساڵانی ١٩٠٦ و ١٩١٨. لە ئەلبانیا، پارە پێش ھێنانەکایەی لێک لە ساڵی ١٩٢٦ وەک دراوێک بەکاردەھێنرا.
بە زمانی ئەلبانی و کوردی و یۆنانی و بولگاری و مەقدۆنی و مەندایی و ڕۆمانی و سڕبی و کرواتی و تورکی، پارا، پاری، پارێ، پارالێ، پارای، پاراجا یان paralar واتایەکی گشتییە بۆ پوول و دراو. لە کوردیا ڕەگی وشەی پارە بۆ پار (بەش) و پاروو و پارچە و پەرت دەگەڕێتەوە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.