ویکیپیدیا:ژیاننامەی کەسایەتییە زیندووەکان
From Wikipedia, the free encyclopedia
بەشداربووان و ویکیپیدیاوانەکان پێویستە بە ئاگادارییەکی زۆرەوە لەسەر کەسایەتییەکان بنووسنەوە لە ویکیپیدیادا، بەتایبەتی ئەگەر ئەو کەسایەتییە زیندوو بێت. ئەو وتارانەی ژیاننامەی کەسایەتییە زیندووەکانن زۆر ھەستیارن و دەبێت بە ئاگادارییەکی زۆرەوە مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت و لەگەڵ ھەموو سیاسەتەکانی ویکیپیدیا و ناوخۆ بگونجێت، بە تایبەتی: سیاسەتەکانی سەلماندنیبوون، بێلایەنی و خۆلادان لە توێژینەوەی سەرەتایی. دەبێت ئەو وتارانە ھەموو ڕاست بن. دەبێت ڕێگری لە ھەر خراپکارییەک و بۆچوونێکی کەسی بگیرێت لە ناوەڕۆکی وتارەکەدا و دەبێت بەردەوام نوێ بکرێتەوە و زانیارییە ھەڵە و بێسەرچاوەکان بە زووترین کات لابدرێن. ھەموو ئەو نووسینانەی کە لە نێو وتارەکاندا داندراون و ئەگەر ھەیە لە داھاتوو دەمەقاڵێ دروست بکات، پێویستە بە سەرچاوەی دروست و باوەڕپێکراو پشتڕاست کرابێتنەوە. ھەر نووسینەوەیەکی لە ھەر شێوەیەک کە بێسەرچاوە بوو یاخود بە ھەژارانە نووسرابووەوە، ئەگەر خراپ بێت، پشتگیری بێت، یانیش بێلایەنیش بێت، پێویستە یەکسەر بە بێ وتووێژ و دواخستن لابرێن. ئەو بەکارھێنەرانەی کە بە بەردەوامی پێشێلی ئەم سیاسەتە دەکەن لەوانەیە بەخێرایی بەربەست بکرێن لە دەستکاریکردن لە ویکیپیدیا.
![]() | ئەم پەڕەیە سیاسەتێکی فەرمیی ویکیپیدیای کوردی. ئەم سیاسەتە لەلایەن زۆربەی بەکارھێنەران پەسەند کراوە و دەبێت ھەموو بەکارھێنەران پەیڕەوی لێ بکەن. پێش گۆڕینی ئەم پەڕەیە، دەبێت لەسەری یەکدەنگی ھەبێت. |
|
![]() | ئەم پەڕەیە بە کورتی: ھەر نووسینەوەیەک لەسەر کەسایەتییە زیندووەکان لە ویکیپیدیا پێویستە بە ئاگادارییەوە نووسرابێتەوە و ھیچ کامێک لە سیاسەتەکانی ویکیپیدیای نەشکاندبێت، بە تایبەتی سیاسەتەکانی سەلماندنیبوون، بێلایەنی و توێژینەوەی سەرەتایی |
ھەموو بەشداربووان دەبێت بزانن کە ویکیپیدیا زانستنامەیەکە نەک ڕۆژنامەیەکی تایبەت بە بڵاوکردنەوەی قسەی ناڕاست. ھەموو ئەو زانیارییانەی لێرە دادەنرێن پێویستە ١٠٠٪ ڕاستییان سەلمێندراو بێت. سەرچاوەی لاواز لە ویکیپیدیادا جێگەی نابێتەوە.