ویکیپیدیا:ناوزڕاندن
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئامانجی ویکیپیدیا بریتییە لە دروستکردنی ئینسایکڵۆپیدیایەک کەوا زانیارییە سەرچاوە پێدراوەکانی ناوی بە بێلایەنی، بە ئاماژەدان بە سەرچاوەی باوەڕپێکراو نوسراونەتەوە، کە بەم شێوەیە کوالێتی ناوەڕۆکەکە شێوەیەکی ستانداردی سەلماندنیبوونی دەبێت.[1] ئەوە بەرپرسیارێتیی ھەموو بەکارھێنەرێکە کەوا دڵنیایی لەوە بدات کە ئەو ناوەڕۆکانەی بڵاو دەکرێنەوە سووکایەتی نییە؛ و ئەمە سیاسەتێکی ویکیپیدیایە کەوا ناوەڕۆکی سووکایەتیئامێز بسڕیتەوە.
ئەم پەڕەیە سیاسەتێکی فەرمیی ویکیپیدیای کوردی. ئەم سیاسەتە لەلایەن زۆربەی بەکارھێنەران پەسەند کراوە و دەبێت ھەموو بەکارھێنەران پەیڕەوی لێ بکەن. پێش گۆڕینی ئەم پەڕەیە، دەبێت لەسەری یەکدەنگی ھەبێت. |
ئەم پەڕەیە بە کورتی: ھەرکاتێک ناوەڕۆکێکت بینی سووکایەتی تیابوو پێویستە بسڕدرێتەوە. |