ویکیپیدیا:دیاریکردنی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان
From Wikipedia, the free encyclopedia
وتارەکانی ویکیپیدیا پێویستە لەسەر سەرچاوەی باوەڕپێکراو و بەھێز نووسرابێتنەوە. ئەگەر ھیچ سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لەسەر ئەو بابەتە نەبوو، ئەو بابەتە نابێت لە ویکیپیدیادا ھەبێت. ھەموو ئەو وتارانەی کە ئەگەری ئەوەیان ھەیە ڕووبەڕووی دەمەقاڵێ ببنەوە، پێویستە بە سەرچاوەی باوەڕپێکراو و بەھێز پشتڕاست کرابێتنەوە، بە تایبەت ئەوانەی لەبارەی ژیاننامەی کەسایەتییە زیندووەکان نووسراونەتەوە. سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان ئەوانەن کە لە ناو خەڵکیدا بە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو ناسراوە، بۆ نموونە میدیاکانی ھەواڵەکان کە جێی باوەڕن. سەرچاوەی وتارێک دەکرێت:
- نووسەری کاری بابەتەکەی وتارەکەی لەسەر نووسراوەتەوە
- ئەو میدیایەی لەسەر بابەتەکە بڵاوی کردۆتەوە
- ئەو بابەتەی لەسەری نووسراوە خۆی (بۆ نموونە لەسەر کتێبێک نووسراوە، کتێبەکە دەکرێ خۆی ببێتە سەرچاوە)
ئەم پەڕەیە ڕێسایەکی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی دەخاتە ڕوو. ئەم پەڕەیە ستانداردێکی پەسەندکراوە و پێشبینی لە ھەموو بەکارھێنەران دەکرێت کە گوێڕایەڵی بن. لەوانەیە ھەندێکجار بۆ باشترکردنی ویکیپیدیا پەسەند بکرێت کە یەکێک لەم ڕێنماییانە پشتگوێ بخرێت. ھەر جۆرە دەستکارییەک لەم پەڕەیەدا بکرێت پێویستە لەسەر یەکدەنگی ئەنجام درابێت. ئەگەر گومانێکت ھەیە، لەسەر پەڕەی وتووێژ باسی بکە. |
ئەم پەڕەیە بە کورتی: دەبێت ھەموو وتارەکان سەرچاوەی باوەڕپێکراویان ھەبێت. ئەگەر وتارێک سەرچاوەی جێباوەڕی نەبوو، نابێت لە ویکیپیدیادا بوونی ھەبێت. |