ویکیپیدیا:توێژینەوەی سەرەتایی قەدەغەیە
From Wikipedia, the free encyclopedia
ویکیپیدیا شیکاریی سەرەتایی بڵاوناکاتەوە. وشەی "شیکاریی سەرەتایی" ئاماژە دەکات بە کەرستەی وەک ڕاستییەکان، ئایدییاکان و چیرۆکەکانی وا پێشتر لە سەرچاوەیەکی بڕواپێکراودا بڵاونەکراوەتەوە. ھەروەھا ئاماژەیە بە ھەرجۆرە شیکردنەوە یان کۆڵینەوەی ویکیپیدیەنەکان لەسەر کەرستە بڵاوکراوەکان؛ بە شێوەیەک کە ئەو شیکردنەوە پێشکەوتووتر بێت لە شیکردنەوەی خۆدسەرچاوەکانی وەرگرتنی ئەو کەرستە.
![]() | ئەم پەڕەیە سیاسەتێکی فەرمیی ویکیپیدیای کوردی. ئەم سیاسەتە لەلایەن زۆربەی بەکارھێنەران پەسەند کراوە و دەبێت ھەموو بەکارھێنەران پەیڕەوی لێ بکەن. پێش گۆڕینی ئەم پەڕەیە، دەبێت لەسەری یەکدەنگی ھەبێت. |
|
![]() | ئەم پەڕەیە بە کورتی: ھەر شتێک لە ویکیپیدیا دایدەنێی دەبێت پشت بە شیکاری زانستیی سەلمێنراو ببەستێ جگە لەوەی شتێک بە ئاشکرا دیار بێت ڕاستە. |
ئەمە بەو مانایە دێت کە ھەر کەرستەیەکی کە زیاددکرێتە سەر وتارەکان، دەبێ بتوانرێ بلکێنرێت بە سەرچاوەیەکی بڕواپێکراوە. ڕێبازی سەرچاوە، سەلماندنیبوون، نەک ھەر دەڵێت کە سەرچاوە دەبێ ھەموو بەشەکانی نووسراوەکە، واتە ھەرشتێک ئەگەری کێشە و ناکۆکی ھەیە لەسەری لەخۆبگرێت، بەڵکوو دەبێ ئەوانەی کیشەشیان لەسەر نییە لەخۆ بگرێت. ئەوە کە "پاریس پایەتەختی فەڕەنسایە" پێویستی بە سەرچاوە نییە لەبەر ئەوەی کەسێک کێشەیەکی نییە سەبارەت بەمە و ئاشکرایە، بەڵام دەزانین کە سەرچاوەیەک سەبارەت بەم ڕستەیە ھەیە. ئەگەر سەرچاوەیەک سەبارەت بە کەرستەیەک ھەبوونی نەبێت و ھەوڵ بدەی زیادی بکەیتە سەر ویکیپیدیا بەوە دەلێین "شیکاریی سەرەتایی". بۆ ئەوەی نیشان بدەیت کە ناتەوێ شیکاریی سەرەتایی زیادبکەی، دەبێ بتوانی ئاماژە بکەی بە سەرچاوەیەکی بڕواپێکراوی بڵاوکراوە کە بە شێوەی ڕاستەوخۆ، پێوەندی ھەبێت بە بابەتی وتارەکە و ڕاستەوەخۆ، پشتیوانی بکات لە ناوەڕۆکی وتارەکە.
"شیکاریی سەرەتایی قەدەغە" لەگەڵ بێلایەنی ڕوانگە و سەلماندنیبوون، لە ڕێبازە سەرەکییەکانی ناوەڕۆکن لە ویکیپیدیادا کە جۆرایەتی و چۆنییەتیی کەرستەی گونجاوی وتارەکان نیشان دەدەن. لەبەر ئەوەی ئەم ڕێبازانە شان بەشان پێکەوە کار دەکەن، دەبێ ھەرسێ پێکەوە بەرچاو بگیرێن.