وڵاتی دنیاخواز یان وڵاتی سێکولاریست (بە ئینگلیزی: Secular state) بریتییە لە وڵاتێک یان دەوڵەتێک کە سیستەمێکی دەسەڵاتداریی دنیاخوازی ھەیە، کە بە فەرمی مسۆگەری دەکات کە بێلایەنە بەرامبەر بەو پرسانەی کە پەیوەندییان بە ئایینەوە ھەیە، دەوڵەتی سێکولار، بە یەکسانی مامەڵە لەگەڵ ھەموو ھاووڵاتیانی دەکات، بەبێ گوێدان بە بیروباوەڕە ئایینییەکان، لێکدانەوەیان، یان بیرۆکەکانیان، ھەرچەندە یەکسانی تەنیا لە دەوڵەتی سێکولاردا نییە، لەوانەیە لە دەوڵەتێکی نا سێکولاریشدا بێت و لە دەستوورەکەیدا نوسرابێت، ھاوڵاتیان یەکسانن لە بیروباوەڕەکانیاندا بێ جیاوازی. [1]
لەوانەیە ئەم وتارە توێژینەوەی سەرەتاییی تێدا بێت. (September 2016) |
لە ڕووی ڕامیارییەوە دنیاگەرایی بزووتنەوەیەکە بەرەو جیاکردنەوەی ئایینە و میری (حکوومەت) (زۆرجار پێی دەوترێت جیاکردنەوەی فێرکارییەکانی کڵێسا، مزگەوت، یان پەرستگا لە فێرکارییەکانی دەوڵەت) ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ پەیوەندی نێوان میری و ئایینی دەوڵەت، بۆ گۆڕینی یاساکانی بنەمای پەرتووکی پیرۆز (وەک دە فەرمان و شەریعەت) بە یاسای مەدەنی، و نەھێشتنی جیاکاری لەسەر بنەمای ئایین و دەوترێت کە سێکۆلاریزم دیموکراسی بۆ زیاد دەکات ئەمەش بۆ پاراستنی مافی کەمینە ئایینییەکانە [2]
زۆربەی ئایینە سەرەکیەکان یەکەمایەتی نۆرمەکانی کۆمەڵگەیەکی جیھانگەری و دیموکراسی قبوڵ دەکەن بەڵام ڕەنگە ھێشتا ھەوڵ بدەن کاریگەری لەسەر بڕیارە ڕامیاریەکان دروست بکەن یان لە ڕێگەی ڕێککەوتنەکانی نێوان کڵێسا و دەوڵەتەوە سوود یان کاریگەری تایبەت بەدەست بھێنن، زۆرێک لە کریستیانەکان پشتگیریان لە بوونی دەوڵەتی جیھانگەرایی دەکرد، دەتوانین دان بەوەدا بنێین کە بیرۆکەکە لەلایەن فێرکارییەکانی پەرتووکی پیرۆزەوە پشتگیری کراوە، “بەخشینی ئەوەی قەیسەرە بۆ قەیسەر و ئەوەی ھی خودایە بۆ خودا.[1]
بەڵام بناژۆخوازی (ئوسولی) دژایەتی دنیاگەرایی دەکات، گرنگترین ھێزی بناژۆخوازی ئایینی لە جیھانی ھاوچەرخدا بریتین لە بناژۆخوازی خاچ پەرستەکان و ئیسلامی بناژۆخواز.
ھەندێک لەو وڵاتانە لەڕووی دەستوورییەوە دنیاگەران وەک کەنەدا، ھیندستان، فەڕەنسا، ئەمریکا، تورکیا و کۆریای باشوور، ھەرچەندە ھیچ کام لەو وڵاتانە لە شێوەی حکوومەتدا یەکسان نین لە ھەمان کاتدا دەوڵەتێک کە ئاینێکی فەرمی نەبێت، مەرج نییە بە دەوڵەتێکی جیھانگەرایی ھەژمار بکرێت.[1]
وڵاتە دنیاگەراییەکانی پێشوو
-
- (١٩٢٥–١٩٧٩) ئێران دەوڵەتێکی دنیاگەرا بوو تا شۆڕشی ئیسلامی ساڵی ١٩٧٩، کە محەممەد ڕەزا پەھلەویی ڕووخاند و کۆماری ئیسلامی ئێران لەجێی دامەزرا.
- عێراق
- (١٩٣٢-١٩٩٣) عێراق لە ساڵی ١٩٣٢ دوای سەربەخۆیی بوو بە دەوڵەتێکی دنیاگەرایی، بەڵام پارتی بەعسی سۆسیالیست دەستی پێکرد بە ڕێبەرایەتی سەددام حوسێن بەناوی ھەڵمەتی باوەڕ(ئیمان) سەددام لە ساڵی ١٩٩٣ زۆر جەختی لەسەر ئیسلام دەکردەوە لە ھەموو ڕێبازە گشتییەکانی دەوڵەتدا.[3]
سەرچاوەکان
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.