کۆتا شای ئێران From Wikipedia, the free encyclopedia
محه‌ممه‌د ڕه‌زا په‌هله‌وى (بە فارسی: محمدرضا پهلوی؛ ٢٦ی تشرینی یەکەمی ١٩١٩ – ٢٧ی تەممووزی ١٩٨٠)[١] دوایەمین شای ئێران بوو لە ١٦ی ئەیلوولی ١٩٤١ ھەتا ڕووخانی شانشینی پەھلەوی بەھۆی شۆڕشی ئیسلامی لە ١١ی شوباتی ١٩٧٩.
محەممەد ڕەزا پەھلەوی | |||||
---|---|---|---|---|---|
شا ئاریامێھر | |||||
شای ئێران | |||||
فەرمانڕەوایی | ١٦ی ئەیلوولی ١٩٤١ – ١١ شوباتی ١٩٧٩ | ||||
تاج لەسەر نان | ٢٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٧ | ||||
بینینی پێڕست
| |||||
پێشوو | ڕەزا شا | ||||
جێگر | پاشایەتی ھەڵوەشایەوە | ||||
ھاوسەر |
| ||||
منداڵ(ەکان) |
| ||||
| |||||
ئەلما ماتەر |
| ||||
خێزان | پەھلەوی | ||||
باوک | ڕەزا شا | ||||
دایک | تاجولمولووک | ||||
لەدایکبوون | یەکەمی ١٩١٩ تاران، ئێران | ٢٦ی تشرینی||||
مردن | ٢٧ی تەممووزی ١٩٨٠ ساڵ ژیاوە) قاھیرە، میسر | (٦٠||||
ئایین | ئیسلام (شیعەی دوازدە ئیمام) | ||||
واژوو |
له منداڵيدا له فێرگه‌ى ناوخۆیی (لارۆسى) له سویسڕا خوێندوويه‌تى، دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئێران و له كۆلێژى جه‌نگ ده‌رچووه. ساڵى ١٩٤١ پاش بره‌و سه‌ندنى ده‌سه‌ڵاتى ئەدۆڵف ھیتلەر له رۆژهه‌ڵاتدا، بریتانیا که حاكمى راسته‌قينه‌ى ئێران بوون، ڕه‌زا شاى باوكيان له ده‌سه‌ڵات لادا بۆ نه‌هێلانى هه‌ر په‌يوه‌نديه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانه‌كان و كوڕه‌كه‌يان محه‌ممه‌دڕه‌زا يان له جێگه‌ى دانا. له دوايى نه‌مانى شەڕی جیھانیی دووەم ئێران پشێويه‌كى زۆرى به‌خۆوه بينى و بزاڤى (موسه‌ددیق) له ١٩٥٢ توانى محه‌ممه‌دڕه‌زاشا له ئێران وه‌ده‌ر بنێ، به‌ڵام زۆرى نه‌برد به پشتگيرى بریتانیا و ئه‌مريكا، محه‌ممه‌دڕه‌زاشا گه‌ڕايه‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵات و نه‌يارانى زيندانى كرد. ئه‌م سيناريۆيه ساڵى ١٩٧٩ دووباره بوويه‌وه پاش سه‌رهه‌ڵدانى شۆرشى ئيسلامى به رێبه‌رايه‌تى ڕووحوڵڵا خومەینی به‌ڵام ئه‌مجاره شا نه‌گه‌ڕايه‌وه‌و له میسر كۆچى دوايي كرد.
گرينگترين كاره‌كانى شا له ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتيدا، بريتى بوون له :
وه‌ك ده‌زانرێت ڕه‌زاخانى باوكی به ره‌چه‌ڵه‌ک گورجه[٢] و خه‌ڵكى دێھاتی ئالاشتى سه‌ر به ده‌ڤه‌رى سوادكۆى پارێزگاى مازه‌نده‌رانه. ده‌ڤه‌ره‌كه له‌م به‌شانه پێك دێت: راستوپی، سورخ قه‌لا، کورد ئاباد، ولووپی و کسلیان. به منداڵى له به‌ر هه‌ژارى خۆى و دايكى نوش ئافهرين هاتوونه‌ته تاران، كه هه‌راش بووه چووه‌ته ناو ريزى له‌شكرى قازاق. كاتێك ڕه‌زاخان بوو به حاكمى ئێران له ساڵى ١٩٢٥ ويستى نازناوێكى نوێ بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ى په‌يدا بكات رهسهنايهتى و ئێرانى بوونى خۆى پێ بسه‌لمێنيت. نازناوى په‌هله‌وى هه‌ڵبژارد، كه ناوێكى يادگارى رۆژگارى زێڕينى ساسانيه‌كانه.
محەممەدڕەزاشای پەهلەوی ڕێکەوتی ٥ی گەلاوێژ ١٣٥٩ی هەتاوی له قاھیرە (وڵاتی میسر) کۆچی دوایی کرد.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.