From Wikipedia, the free encyclopedia
لە زمانەوانیدا، وشارە (وشە + ژمارە) وشەیەکە بۆ دەربڕینی ژمارەیەک. لە ھەندێ تیۆریی ڕێزمانیدا وشارە ئاماژەیە بە ژمارەیەک کە چەندایەتیی ناوێک دیاری بکا، وەک «دوو» لە «دوو چاو»دا. ھەندێ تیۆریی تر، «دوو» لەم نموونەیەدا، بە ئاوەڵناو دەزانن. هەندێ تیۆریی تر، وشارە و ژمارە بە ھاومانای یەکتر ڕەچاو دەکەن، بە گشت ژمارەکان (ژمارە ڕیزییەکانی وەک سی و پێنجەم -یش) دەڵێن وشارە. لە مانای بەربڵاویدا، وشارە دەتوانێ ناو بێ (سێ ژمارەیەکی بچووکە)، دەتوانێ جێناو بێ (ئەم چوارە دوێنێ چوون بۆ شار)، تەنانەت دەتوانێ ئاوەڵکاریش بێ (دوو ڕا خلیسکێنم کرد).[1]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.