From Wikipedia, the free encyclopedia
وزەی گەرمی کۆمەڵێک یاسای ثێرمۆداینامیکی دەگرێتەوە، وەک و وزەی ناوەکی سیستەمێک. گەرمی یاخود گەرمی ھەستپێ کراو، کە وەکو یەکێک لەشێوازەکانی گواستنەوەی وزەی گەرمی ناسراوە. یانیش وەکو یەکێک لە تایبەت مەندییەکانی وزەی سەربەخۆی سیستەمی گەرمی ناسراوە. کاتێک(T) پلەی گەرمییەو (K) وەکوو نەگۆڕی پۆلێتزمان ناسراوە.[1][2]
گەرمی بریتییە لە وزەی گوێزەرەوە بەشێوەیەکی ھەڕەمەکی لە سیستەمێکی گەرمەوە بۆ سیستەمێکی سارد. گەرمی وزەیە لە کاتی گواستنەوەدا نەوەک تایبەت مەندی ئەم سیستەمە، یاخور بەشێک لە سیستەمەکە بەشێوەیەکی تر وزەی ناوەکی بریتییە لە تایبەت مەندی سیستەمێک. لەگازە نموونەیییەکاندا وزەی ناوەکی بریتییە لە کۆی جووڵە وزەی تەنۆلکەکانی گاز، و ھەرئەم جووڵەوزەیەشە کە دەبێتە ھۆی گواستنەوەی گەرمی لەناو سیستەمێک لەبەر ئەم ھۆکارە دەستەواژەی وزەی گەرمی پێشی ئەوترێ وزەی ناوەکی وزەی گەرمی بەھەمان شێوە بەکاردەھێندرێت بۆ گواستنەوەی گەرمی.[3]
لە ساڵی ١٨٤٧ مامۆستای زانکۆ جەیمس پرێسکۆت جووڵ' لە بابەتێکیدا بەناوی 'ژیانی ھێز و گەرمی سەر ماددەکان' چەند تایبەتمەندییەکی نزیک لە دەستەواژەی وزەی گەرمی یان گەرمی خستەڕوو و شیکردەوە، ئەو دۆزییەوە کە دەستەواژەی گەرمی گواستراوە و گەرمی ھەستپێکراو وەکو شێوازێک لە گەرمی دەتوانن کارێگەری بخەنە سەر پێکھاتەی فیزیایی ماددەکان، بەھەمان شێوە وتیشی ئەو وزەیە لەکاتی ڕێکخستنی تەنۆلکەکاندا دروست دەبێت، شێوازێکی ماتەوزە و وزەی ھەستپێکراو کە کاریگەری دەکاتە سەر پلەی گەرمی بە ثێرمۆمیتەر پێوانەدەکرێت.
ئەگەر نزمترین پلەی گەرمی سیستەمێک بریتیبێت لە Te و وزەی بەفیرۆچوو بریتیبێت لە S ئەوکاتە وزەی ناوەکی ئەم سیستەمە S*Te ناتوانرێت بگۆردرێت بۆ ئیش یاخود سودی لێوەربگیرێت. ئەمەش جیاوازی نێوان وزەی ناوەکی و وزەی سەربەخۆمان بۆ ڕوون دەکاتەوە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.