From Wikipedia, the free encyclopedia
وزەی ناوەکی (بە ئینگلیزی: Internal Energy) بریتییە لە کۆی گشتی ئەو وزانەی کە لە گەرد و گەردیلەکانی پێکھاتەی مادەدا ھەیە. ئەم وزانە بریتین لە چەند جوڵەیەک کە بریتی لە جوڵەیی (Transitional)، خولانەوە (rotational) و لەرانەوە (Rotational).[1] ھەروەھا زیاد کردنی بڕێک ماددە بۆ ناو سیستەمەکە دەبێتە بەرزکردنەوەی وزەی ناوخۆیی. یەکەی سەرەکی بریتە لە جووڵ (J). وزەی ناوخۆیی ماددەیەک ناتوانرێ ڕاستەوخۆ بپێورێ بەڵکو ئەوەی باوە بریتیە لە گۆڕانی وزەی ناوخۆیی ماددە کە بریتیە لە بڕی ئەو وزەیەی لە سیستەمەکە دەرچووە یاخوود بۆی زیاد بووە.[2]
زانایانی بواری وزە لێکۆڵینەوەیان لە پەیوەندی نێوان گەرما و کار و پلەی گەرمی کردووە. تێبینی ئەوەیان کردووە کە خۆلێدان لە شلەیەکدا، وەک ئەوەی بەهۆی تێکەڵبوونی لەگەڵ کارکردنی چەرخێکدا دروست دەبێت، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی، کە بە بەرهەمهێنانی بڕێک گەرمی وەسفی کردووە. بە یەکە نوێیەکان ناسێندرا، بۆی دەرکەوت کە بۆ بەرزکردنەوەی پلەی گەرمی یەک کیلۆگرام ئاو بە ڕێژەی یەک پلەی سەدی ٤١٨٦ جوول وزە پێویست بوو.[3]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.