From Wikipedia, the free encyclopedia
نەجمەدین مەلا (ناوی تەواوی: نەجمەدین غەفوری عەلی ئیبراھیم) ڕۆژنامەنووس و مامۆستای خوێندنگا و نووسەری کوردبووە کە لە ساڵی ١٨٩٨ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، و لە خێزانیکی ئاینی و ڕۆشنبیر و زانستپەروەر گەورەبووە و لەڵایەن باوکی فێری خوێندنەوە و نووسین بووە کەدواتر لەسەردەستی زانایی ناودار شێخ مستەفای قازی بروانامە لە بواری زانستە ئاینییەکانی بەدەستھیناوە، لە ٢١ نیسانی ساڵی ١٩٦٢ لە شاری سلێمانی کۆچی دواییکردووە[1]
نەجمەدین مەلا Najmadeen Mala | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٨٩٨ سلێمانی |
مردن | ١٩٦٢ سلێمانی |
شوێنی گۆڕ | شاخی ئەزمڕ |
پیشە | مامۆستا، ڕۆژنامەنووس |
زمان | کوردی، فارسی |
نەتەوە | کورد |
خوێندن | سلێمانی (قوتابخانەی دواناوەندی مەلەکی) |
بواری کارکردن | ئەدەبی کوردی، شیعر |
نەجمەدین مەلا کوڕی مەلا غەفوری کوڕی مەلا عەلییە، خوێندنی ئەو سەردەمەی لە حوجرە تەواو کردووە و پاشان دواناوەندی مەلەکی تەواو کردووە، بەڵام حەزی لە مەلایەتی نەکردووە بۆیە زۆربەی ژیانی بە وانەوتنەوە لە قوتابخانەکەدا بەسەربردووە، ھەرچەند ژیانێکی زەحمەت و پڕئەشکەنجەی بردووەتە سەر، ماوەیەک لە ڕانیە بە مووچە خۆری دەمێنێتەوە و پاشان لەپێناوی پەیداکردنی بژێویدا لە شاری حەڵەب ماوەیەک ماوەتەوە دواتر گەڕاوەتەوە سلێمانی، نەجمەدین ڕۆشنبیرێکی بە توانای سەردەمی خۆی بوەو لە زۆربەی ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی ئەو سەردەمەدا چیرۆک و شیعر و وتار و گەلێک بابەتی ئەدەبی و کۆمەڵایەتی و سیاسی بڵاوکردوەتەوە، مامۆستا نەجمەدین، لە سلێمانی حوجرەیەکی لەشێوەی خوێندنگەیەکی تایبەتی بە ناوی کەشتی نوحی کردووەتەوە بۆ فێرکردنی خوێندەواری، ھەر لەم حوجرەیەشدا کتێبخانەیەکی دامەزراندبوو، کە کتێب و ڕۆژنامە بڵاوکراوەکانی ئەو سەردەمەی تیا ئەفرۆشت و لەم حوجرەیەوە نزیکەی حەوت ھەزار کەسی فێری خوێندەواری کردووە و ژمارەیەکی تریشی فێری زمانی فارسی کردووە[2] مامۆستا نەجمەدین مەلا ھاوکارێکی ھەمیشەیی ڕۆژنامەی ژین بوو، لە ڕێی ئەو ڕۆژنامەیەوە ژیاننامەی زوربەی شاعیر و پیاوە گەورەکانی لە فەوتان ڕزگار کرد و نزیکەی ٩٠ چیرۆکیشی بڵاوکردەوە کە زوربەیان چیرۆکی فۆلکلۆرین، جگە لەمانە بەدەست و خەتی خۆی دیوان و بەرھەمەکانی گەلێ شاعیری پاراستووە لەوانە دیوانەکانی حەمدی و مەولەوی و سالم و نالی و کوردی[3] نەجمەدین مەلا، گەلێ کەشکۆڵ و دەستنووسی دانسقەی لەپاش بەجێماوە کە ئێستا بوونەتە سەرچاوەی لێکۆڵینەوە زانستییەکان لە بواری ئەدەب و مێژووی کورددا[4]
لە ٢١ نیسانی ساڵی ١٩٦٢ لە شاری سلێمانی ھەر لە حوجرەکەی خۆیدا و بە بێکەسی کۆچی دوایی کرد و لەسەر وەسیەتی خۆی و پاش تێپەڕ بوونی چەند ساڵێک تەرمەکەی لە چیای ئەزمڕ بە خاک سپێردرایەوە[5]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.