From Wikipedia, the free encyclopedia
نیو ھۆرایزنز (بە ئینگلیزی: New Horizons) ئەو ئامێرەیە کە لە ساڵی ٢٠٠٦ لەلایان دەزگای بۆشای ئاسمانی ئەمریکا ناسا رەوانەی بۆشای ئاسمان کرا و بە ئامانجی لێکۆڵینەوە لە ھەسارەی پلووتۆ. ھەسارەی پلۆتۆ دوورترین ھەسارەیە لە زەوی و لە خۆر… زانایان دەڵێن بە نزیکەی ١٥ مەتر سەھۆڵ رووی پلۆتۆی داپۆشیوە. پلۆتۆ ئەوەندە دوورە لە خۆر لە ئێستادا باشووری پلۆتۆ تووشی زستانێکی تاریکستانی ١٠٠ ساڵە بووە، کە ١٠٠ ساڵ تەنانەت یەک تۆز ڕووناکی خۆر ناگاتە ئەو شوێنە. پلۆتۆ کەمترین زانیاری لەسەر ھەیە زانایان چاوەروانن بە گەیشتنی ئەو ئامێرە ھەندێک زانیاری تەواو و دروست لەسەر ئەو ھەسارەیە کۆ بکەنەوە. ٤ تا ٧ میلیارد کیلۆمەتر لە خۆرەوە دوورە و لە ساڵی١٩٣٠ دۆزراوەتەوە. ئەو ئامێرە ٩ ساڵ و ٥ مانگە بەرێگەوەیە وا بریارە لە ١٤ی تەممووزی ٢٠١٥دا بگاتە سەر ھەسارەی پلۆتۆ لە کاتژمێر ٢ و ٥٠ خولەک و ٣ چرکەی ئێوارە بە کاتی ھەولێر. خێرایی ٤ کیلۆمەتر دەبرێت لە ١ چرکە دا لە ھەندێک حالتدا دەگاتە ٤٠ کیلۆمەتر لە چرکەیەکدا و کێشەکەشی ٤٧٨ کیلۆگرامە، بە ئامانجی لێکۆڵینەوە لە پلۆتۆ مانگەکەی کە شارۆنە ناردویانە. لە ئێستادا چەندین وێنەی ساف و روونی پلۆتۆی گرتووە لەگەل مانگەکەی پلۆتۆ کە شارۆنە. [1]
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ئەو کەشتیە ئاسمانیە بە چەند ئامانجەک نێردرایە دەرێی زەوی:
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.