نووسینگەی کۆمیسیارانی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافی مرۆڤ (بە ئینگلیزی: Office of the United Nations High Commissioner for Human Rights) بەشێوەیەکی گشتی ناسراو بە کۆمیسیارانی باڵای مافی مرۆڤ (بە ئینگلیزی: Office of the High Commissioner for Human Rights (OHCHR)) بەشێکی نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە بۆ ھاندان و پاراستنی مافی مرۆڤ لەژێر یاسای نێودەوڵەتی و مافنامەی مرۆڤ مسۆگەر کراوە کار دەکات. ئەم نووسینگە لە ٢٠ کانوونی یەکەم ١٩٩٣ لەلایەن کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دامەزرێنرا.[2]
زانیاریی خێرا ناوبڕ, دۆخی یاسایی ...
دایخە
ئامانجەکانی ڕێکخراوەکە بریتین لە:
- ھاندانی سوودبینێکی جیھانی ھەموو مافەکانی مرۆڤ لەڕێی پێدانی ویستێکی کاریگەریی کردەیی و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی جیھان.
- بینینی ڕۆڵی پێشڕەو دەربارەی کێشەکانی مافی مرۆڤ و جەختکردنەوە لە گرنگیی مافەکانی مرۆڤ لەسەر ئاستی دەوڵەتی و نێودەوڵەتی.
- ھاندانی ھەماھەنگی نێودەوڵەتی لەسەر مافەکانی مرۆڤ.
- بزواندن و ڕێکخستنی چالاکییەکانی مافی مرۆڤ لە تەواوی سیستەمی نەتەوە یەکگرتووەکان.
- ھاندانی پەسەندکردنی و جێبەجێکردنی پێوانەیییە نێودەوڵەتییەکان.
- یارمەتیی بەروەپێشبردنی دابونەریتی نوێ.
- پشتگیریکردنی ئەندامانی مافی مرۆڤ و ناوەندەکانی چاودێری.
- وەڵامدانەوەی سەرپێچییە توندەکانی سەر مافی مرۆڤ.
- جێبەجێکردنی کردەکانی پارێزگاریکردن لە مافی مرۆڤ.
- ھاندانی دامەزراندنی ژێرخانە نەتەوەیییەکانی مافی مرۆڤ.
- جێبەجێکردنی چالاکی و کارە مەیدانییەکانی مافی مرۆڤ.
- دابینکردنی پەروەردە، خزمەتی ڕاوێژکاریی زانیاری و پاڵپشتی کرداری لە بوارەکانی مافی مرۆڤ.[3]
ڕێکخراوەی (OHCHR) دابەشکراوە بەسەر چەند یەکەیەکی بەڕێوبەری و تەواوی بەشەکانی ڕێکخراوەکە لەلایەن کۆمیسیاری باڵاوە بەڕێوەدەبرێت و سەرپەرشتی دەکرێت بە پلەی پیشەیی (جێگری وەزیری گشتی). و یەکە بەڕێوبەرییەکان پێکدێن لە:
- کۆمیسیارانی باڵای مافی مرۆڤ (جێگری وەزیری گشتی)
- جێگری کۆمیسیارانی باڵای مافی مرۆڤ (یاریدەدەری وەزیری گشتی)
- یاریدەدەری وەزیری گشتی مافەکەکانی مرۆڤ (بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان – نیویۆرک)
- نووسینگەی کارمەندانی کۆمیسیارانی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافی مرۆڤ
- بەشی بەڕێوبردن
- نووسینگەی نیویۆرک
- بەشی بەژدارییە بابەتییەکان، ڕێکارە تایبەتەکان و مافی بەرەوپێشبردن
- بەشی دەستەی مافی مرۆڤ و ڕێکارەکانی ڕێکەوت
- بەشی چالاکییە مەیدانییەکان و ھەماھەنگییە کردارەیییەکان
- نووسینگەی کارمەندانی کۆمیسیارانی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافی مرۆڤ[4]
نووسینگەی کارمەندانی کۆمیسیارانی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافی مرۆڤ لەلایەن بەرپرسێکەوە بەڕێوەدەبرێت کە کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپەرشتی دەکات و ئەرکە سەرەکییەکان ئەم بەشە بریتین لە:
- یارمەتیدانی کۆمیسیاری باڵا لە ئاراستە و سەرپەرشتیکردنی چالاکییەکانی مافی مرۆڤ.
- یارمەتیدانی کۆمیسیاری باڵا لە دروستکردن، پەیوەندی، جێبەجێکردن و ھەڵسەنگاندنی سیاسەت و چالاکییەکان، بەمەبەستی ھاندانی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ.
- یارمەتیدانی کۆمیسیاری باڵا لە پاراستنی پەیوەندییەکان لەگەڵ حکوومەتەکان، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، دامەزراوە ھەرێمی و نەتەوەیییەکان، دامەزراوە ناحکومییەکان، کەرتی تایبەتی و ناوەندا زانستییەکان و دامەزراوەکانی دیکەی نەتەوە یەکگرتووەکان.
- ئەنجامدانی کردارەکانی ئابوونە کۆکردنەوە و بەرنامە تایبەتییەکان بۆ ئەو بابەتانەی لەلایەن کۆمیسیاری باڵاوە دەستنیشکراون.
- یارمەتیدانی کۆمیسیاری باڵا لە بەرەوپێشبردن و ھێشتنەوەی چوارچێوەیەکی بەڕێوبردن و ھەروەھا نەخشەسازی کردنی چالاکییەکانی مافی مرۆڤ.
- نوێنەری کردنی کۆمیسیاری باڵا لە کۆبوونەوەکان و پێدانی لێدوان لە جێی ئەو.
- بەشی چالاکییە مەیدانییەکان و ھەماھەنگییە کردارەیییەکان[5]
بەشی چالاکییە مەیدانییەکان و ھەماھەنگییە کردارەیییەکان، لەلایەن بەڕێوبەرێکەوە بەڕێوەدەبرێت کە کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپەرشتی دەکات و ئەرکە سەرەکییەکان ئەم بەشە بریتین لە:
- بەرەوپێشبردن، جێبەجێکردن، چاودێریکردن و ھەڵسەنگاندنی خزمەتگوزارییە ڕاوێژکارییەکان لەگەڵ پێدانی یارمەتیی کرداریی لە کاتی داواکردن لەلایەن حکوومەتەکانەوە.
- نەخشەسازی، پاڵپشتی و ھەڵسەنگاندنی مافەکانی مرۆڤ لەسەر ئاستی مەیدانی و بەرنامەکان کە دانان و بەرەوپێشبردنی باشترین ڕێگە، ڕێکارەکانی کارپێکەری و نموونەکانیش لەخۆدەگرێت.
- جێبەجێکردنی «نەخشەی کرداری» لە بەرنامەی دەیەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەروەردەی مافەکانی مرۆڤ، کە بەرەوپێشبردنی بابەت و زانیارییە پەروەردەیییەکانیش لەخۆدەگرێت.
- بەڕێوبردنی ئابوونە خۆبەخشەکانی مافی مرۆڤ لەسەر ئاستی مەیدانی.
- بەڕێوبردنی ئابوونەی خۆبەخشانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر شێوازە نوێیەکانی کۆیلایەتی و ئابوونەی خۆبەخشانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر دانیشتووە ڕەسەنەکان.