From Wikipedia, the free encyclopedia
نانسی فریمان میتفورد (بە ئینگلیزی: Nancy Freeman-Mitford لە دایکبووی ٢٨ی تشرینی دووەمی ١٩٠٤، مردن لە ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٧٣) ناسراو بە نانسی میتفۆرد[n 1] ڕۆماننووس و ژیاننامەنووس و ڕۆژنامەنووسێکی ئینگلیز بوو. گەورەترین خوشکەکانی میتفۆرد بوو، و بە یەکێک لە " گەنجە زیرەکەکان" لە کۆمەڵگای لەندەن لە ماوەی نێوان جەنگدا دادەنرێت. چەند ڕۆمانێکی نووسی دەربارەی ژیانی چینی-سەروو لە ئینگلتەرا و فەرەنسا. کە بە گاڵتە ئامێز و زۆر جار وروژێنەر دادەنرێت. وە هەروەها بە نووسەری ژیاننامەی مێژوویی کەسایەتییە بەناوبانگەکان ناسراوە.[3]
The Honourable نانسی میتفورد | |
---|---|
لەدایکبوون | نانسی فریمان میتفورد 28ی تشرینی دووەمی 1904 لەندەن ئینگلتەرا |
مردن | ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٧٣ ساڵ ژیاوە) ڤێرسەیس، فەڕەنسا | (٦٨
پیشە | ڕۆماننووس، ژیاننامەنووس |
کارە بەرچاوەکان | گەڕانی خۆشەویستی خۆشەویستی لە کەش و هەوایەکی سارد Noblesse Oblige (ed.) |
ھاوسەر | پیتر روود (ھاوسەرگیری ١٩٣٣؛ جیابوونەوە ١٩٥٧) |
باوان | دەیڤد فریمان-میتفۆرد، دووەم بارۆن ڕێدسدەیل (باوک) Sydney Bowles ( دایک) |
خزم(ەکان) | خیزانی میتفورد |
میتفۆرد هەر لە منداڵیەوە بەهرەمەند بوو وەک کچە گەورەکەی هۆن دەیڤد فریمان-میتفورد. پێش ئەوەی یەکەم ڕۆمانی لە ساڵی ١٩٣١ بڵاو بکاتەوە هیچ ڕاهێنانێکی وەک نووسەر نەبووە. ئەم هەوڵە سەرەتاییە وە ئەو سێ کۆششەکە بەدوایدا هات، کەمێک ھەژێنیان بو دروست کرد. دوو ڕۆمانەکەی دوای جەنگ، بە ناوی گەڕانی خۆشەویستی (١٩٤٥) و خۆشەویستی لە کەش و هەوایەکی سارد (١٩٤٩)، ناوبانگی باشی بە دەست هێنا.[4]
هاوسەرگیری میتفورد لەگەڵ پیتەر ڕۆد لە (١٩٣٣) بۆ هەردووکیان پەسەند نەبوو، ئەوان لە ساڵی ١٩٥٧ دوای ماوەیەکی دورو درێژ جیابوونەوە. لە ماوەی جەنگی جیهانی دووەمدا پەیوەندی لەگەڵ ئەفسەرێکی فەرەنسی ئازاد کراو بە ناو گاستۆن پالیوسکی دروست کرد. کە بو بەخۆشەویستی ژیانی. دوای جەنگ میتفۆرد لە فەرەنسا نیشتەجێ بوو و تا مردنی لەوێ دەژیا، لە ڕێگەی نامە و سەردانی ئاساییەوە پەیوەندی لەگەڵ زۆرێک لە هاوڕێ ئینگلیزەکانی هێشتەوە.[5]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.