ناسیۆنالیزمی نەتەوەیی
From Wikipedia, the free encyclopedia
ناسیۆنالیزمی نەتەوەیی، (Nasiyonalîzmî Neteweyî) کە بە ئیتنۆ ناسیۆنالیزمیش ناسراوە،[1] جۆرێکە لە ناسیۆنالیزم کە تێیدا نەتەوە و ڕەگەزایەتی لە ڕووی نەتەوەیییەوە پێناسە دەکات،[2][3] بە جەختکردنەوە لەسەر ڕوانگەیەکی ئیتنۆ سەنتەری (ناوەندیی نەتەوەیی) بۆ پرسە جۆراوجۆرە سیاسییەکانی پەیوەست بە دووپاتکردنەوەی گرووپێکی نەتەوەیی دیاریکراو.[4]
بنەمای سەرەکی ناسیۆنالیستە نەتەوەیییەکان ئەوەیە کە «گەلان بە میراتێکی ھاوبەش پێناسە دەکرێن، کە زمانێکی ھاوبەش و باوەڕێکی ھاوبەش و ڕەچەڵەکی نەتەوەیی ھاوبەش لەخۆدەگرێت».[5] ھەروەھا «ئەوانەی لە نەتەوەکانی ترن و لە ئێمە نین دەبێت وەک ھاووڵاتی پلە دوو پۆلێن بکرێن».[6][7]
پێناسەکردنی نەتەوە بە شێوەیەکی بەرفراوان دەتوانێت ببێتە ھۆی ئەوەی کە ناسیۆنالیزمی نەتەوەیی لە جۆری پان ناسیۆنالیزم دروست بکات، وەک لە ڕووداوەکانی سەرھەڵدانی پان ئەڵمانیزم یان پان سلاڤیزمدا ڕوویانداوە.[8]