From Wikipedia, the free encyclopedia
ناسیۆنالیزمی تورکی (بە تورکی: Türk milliyetçiliği) ئایدۆلۆژیایەکیی سیاسییە، ئامانجی شکۆمەندیی و بەرەو پێش بردنیی گەلی تورکیایە،[1] وەک پێناسەیەکی نەتەوەیی یان کەلتووری. زۆرجار دەستەواژەی ئەڵتراناسیۆنالیزم بۆ وەسفکردنی ناسیۆنالیزمیی تورک بەکاردێت.[2]
دوای ڕووخانی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی، و ھاتنە سەر دەسەڵاتیی مستەفا کەمال ئاتاتورک و دامەزراندنی کۆماری نوێی تورکیا، چاکسازییەکی زمانیی، بە ئامانجی پاککردنەوەی زمانی تورکی لە کاریگەریی زمانە بیانییەکانی وەک فارسی و عەرەبی، و ھەروەھا لە ساڵی ١٩٣٠ بەھێزکردنیی بازنەی سیاسی تورکیا و پتەوکردنی دەزگا پەروەردەیییەکان لە تورکیا؛ لێرە بیرۆکەیەک ھاتە ئاراوە، کە سەرجەم کارە چاکسازییەکانیی ئەتاتورک لەژێر کاریگەریی ناسیۆنالیزمی و نیشتیمان دۆستیی ئەتاتورک و خۆشەویستی بۆ نیشتیمان بووە، کە ئەمەش بووە ھۆی سەرھەڵدانی چەندان بزووتنەوە و گرووپی ناسیۆنالیزمیی تورکی لەو سەردەمەدا.[3]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.